بارسا په‌نا بۆ یاریزانێكى به‌رازیلی ده‌بات
بارسا په‌نا بۆ یاریزانێكى به‌رازیلی ده‌بات
رۆژنامه‌ى سپۆرتى كاتالۆنى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى بارسا ده‌یه‌وێت جارێكى تر ئه‌ستێره‌ى پێشووى یانه‌كه‌ى دانى ئالفێس بگه‌رێنته‌وه ریزى یانه‌كه‌ى كه ئیستا ئه‌و یاریزانه له خولى به‌رازیلی له‌گه‌ڵ یانه‌ى ساوپاولۆ یارى ده‌كات، بارسا ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌یه‌كى ئازاد ئه‌و یاریزانه بهێنێته‌وه كه ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه به‌رازیلیه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به‌هۆى شایسته داراییه‌كانى، بارسا به هۆى رۆیشتنى ئیمرسۆن له‌م باڵه پێویستى ئه‌م یاریزانه‌یه، چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى رۆبیرتۆش كه یاریزانێكى هێلى ناوه‌ڕاسته، گرێبه ستێكى خۆڕاییه بارسا زیانى به‌رناكه‌وێت، یاریزانێكى خۆشه‌ویسته له نێو هانده‌رانى بارسا و له كاتى ئێستا بۆ یانه‌كه گرنگى خۆى هه‌یه.
كارزان كانه‌بی