وه‌رزشكاران ده‌نگ به كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌ن
وه‌رزشكاران ده‌نگ به كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌ن
په‌یتا په‌یتا له رۆژانى ده‌نگدانى گشتى بۆ نوێنه‌رانى په‌رله‌مانى عێراقی نزیك ده‌بینه‌وه كه بڕیار وایه له رۆژى 10ى مانگى داهاتوو هه‌ڵبژاردنه‌كانى ده‌ستنیشان كردنى نوێنه‌رانى لایه‌نه سیاسییه‌كان كێبڕكێ به‌ده‌ستهێنانى كورسیه‌كانى په‌رله‌مانى عێراقی بكه‌ن، لایه‌نگر و دۆست و خۆشه‌ویستانى پارتیش ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ى سندوقی ده‌نگدانه‌وه ئه‌نجامى گه‌وره له سه‌ر ئاستى عێراق تۆماربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین نوێنه‌رى كوردیان هه‌بێ له به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى گه‌لی كوردستان بكه‌ن، وه‌رزش دۆستان توێژێكی گرنگى كۆمه‌ڵگه‌ن ده‌یانه‌وێ به ده‌نگه‌كانیان نوێنه‌ره‌كانیان سه‌ربخه‌ن له‌م باره‌شه‌وه گۆڤاری گوڵان ژماره‌یه‌ك له وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان دواندوه.
راپۆرتى: كارزان كانه‌بی
چاڵاك حوسێن یاریزانى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بۆیه ده‌نگ به كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌ین، چونكه حزبێكى سه‌ركه‌وتووه. داواكارم له وه‌رزش كاران چاوه‌كانیان بكه‌نه‌وه كه چوونه سه‌ر سه‌ندوقی ده‌نگدان بزانن كێ زیاتر خزمه‌تى وه‌رزشیی كوردستانى كردوه، ئه‌و كاندیدانه‌ى خۆیان هه‌ڵبژاردوه كه چوونه به‌غداد زیاتر گرنگى به وه‌رزش و وه‌رزشكاران بده‌ن و ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ى ساڵانێكه خزمه‌تیان كردوه ده‌ستى هاوكارى ماددی و مه‌عنه‌وییان بۆ درێژ بكه‌ن و درێغی نه‌كه‌ن له خزمه‌ت كردن به وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان.
عیماد ئه‌سعه‌د راهێنه‌رى لاوانى هه‌ولێر له‌م باره‌یه‌وه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ده‌نگ به كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین كوردستانێكى ئارامان هه‌بێ، پارتى خزمه‌تى زۆرى وه‌رزش و كوردستانى كردوه له هه‌موو كایه‌كان پێشكه‌وتن ده‌بینرێ بۆیه ده‌نگیش به‌م لیسته ده‌ده‌م، هیوادارم وه‌رزشكارانیش ویژدانى خۆیان ئاسوده بكه‌ن له‌سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان كه له ماوه‌ى رابردوو كاره‌كانى ئه‌ندام په‌رله‌مانن ببینن كه كێ خزمه‌تى كوردستانى كردوه، كێ شه‌ری له سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردوه، به‌هیواى ئه‌وه‌م كاندیدانى پارتیش له به‌غداد شه‌ڕى به‌ده‌ست هێنانى مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان بكه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین مافی هاوڵاتیانى كوردستان و خه‌مێكى جدی له وه‌رزشى كوردستانیش بخۆن و خزمه‌تى وه‌رزشى كوردستان بكه‌ن.
خه‌یال حه‌مه یاریزانى تۆپی باله له‌م باره‌یه‌وه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بۆ زیاتر به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانمان ده‌نگ ده‌ده‌ین به كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، هه‌روه‌ها داوام وایه وه‌رزشكارانیش بژارده راسته‌كه دیارى بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن به‌و لایه‌نه‌ى گرنگى به ده‌ستكه‌وت و خه‌ونه‌كانیان ده‌دات، وه داواشم له كاندیدانى پارتى ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵى زیاتر بده‌ن بۆ به‌ره‌ووپێشچوونى وه‌رزش و سه‌قامگیری كوردستان و به‌رز راگرتنى ئه‌و متمانه‌ى ده‌نگ ده‌ر به‌وان و به‌جێ هێنانى به‌لێنه‌كانى سه‌رۆك بارزانى كه به وه‌رزشكارانى داوه.
كاژین خواده یاریزانى تۆپى ده‌ستى بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى: ده‌نگ به كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌ین، چونكه ئه‌و لیسته باشترینه بۆ خزمه‌ت كردنى وه‌رزش و له‌ویش باشتر نییه هیواو و ئومێدی زۆرمان به‌و لیسته هه‌یه نه‌ك له بوارى وه‌رزش له هه‌موو بواره‌كانى تر پارتى خزمه‌تى هه‌موو چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كردوه به گشتى، وه‌كو وه‌رزشوانیش داواكاریمان ئه‌وه‌یه كار بۆ وه‌رزش بكه‌ن و زیاتر وه‌رزشكاران پێشبخرێن و پێویستیمان به كردنه‌وه‌ى خول و پاڵه‌وانێتى هه‌یه وه‌رزش بچێـته قۆناغێكى تر و له به‌غدادیش شه‌ڕى وه‌رزشیش بكه‌ن وه‌كو هه‌موو بواره‌كانى تر بۆ وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین وه‌رزشكارمان له ریزى پێكهاته‌كانى عێراقی بێت له خول و پاڵه‌وانیه‌یته‌كان.
سه‌ردار ته‌یب راهێنه‌رى تایكواندۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بۆیه ده‌نگ به كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌ین ، چونكه پارتى حزبێكى نه‌ته‌وه‌ییه له داهاتوو زیاتر خزمه‌ت به بوارى وه‌رزشیی بكه‌ن، هیوادارم وه‌رزشكاران ده‌نگ به‌و كاندیدانه بده‌ن كه له ئه‌لف و بی وه‌رزش بزانێت، داواكارم له كاندیدانى پارتى ئه‌وه‌یه كه له به‌غداد بودجه‌یه‌كى باش بۆ وه‌رزش داوا بكه‌ن بۆ باشتر بوونى ژێرخانى وه‌رزشیی هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تى شارى هه‌ولێر.
سولین ئه‌سعه‌د یاریزانى تۆپى فوتساڵ له یانه‌ى ئاكرێ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ده‌نگدانم به لیستى پارتى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه، چونكه تاكه لیسته خزمه‌ت به گه‌ڵ و نیشتمان و ووڵات بكات، هه‌میشه ده‌نگم بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌بێ، داواكاریشم وه‌كو وه‌رزشوانێك بۆ كاندیدانى پارتى ده‌بێ به‌جدی كار بۆ سه‌رخستنى وه‌رزش و چوونه پێشه‌وه‌ى وه‌رزش بكرێ به تایبه‌ت له كوردستان و ئێستا وه‌رزش كچان به‌ره‌وو له ناو چوون ده‌چێت، كاندیدانى پارتى هاوكار و پاڵپشتى وه‌رزشیی كوردستان بن به گشتى بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كان .
محه‌ممه‌د یاسین گۆڵپارێزى یانه‌ى هه‌ندرێن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بۆیه ده‌نگ به پارتى ده‌ده‌م، چونكه هێزه‌كی سه‌ره‌كی مێژوویی كوردستانه و خاوه‌ن رابردوویه‌كى دوورودرێژه، پێگه‌یه‌كى سیاسی به‌هێزى هه‌یه له كوردستان و ناوچه‌كه‌و ئه‌زموونێكى باشى حكومڕانی هه‌یه، بۆیه داواكارین له كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌گه‌ر چوونه په‌رله‌مانى عێراق ئاورێكى جدی له وه‌رزشیى كوردستان بده‌نه‌وه و هه‌وڵده‌ن یاسایه‌كى تایبه‌ت به وه‌رزش و وه‌رزشكاران ده‌ربكه‌ن كه مافی هه‌موو لایه‌كى تێدا پارێزراو بێت، وه‌كو ئه‌ركی حكومیش هه‌وڵده‌ن ژێرخانێكى باشى وه‌رزشی دروست بكه‌ن گرینگى زیاتر به وه‌رزش و لاوان بده‌ن.
مامۆستا شاخه‌وان عارف راهێنه‌رى هێزى جه‌سته‌یی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: به حه‌قیقه‌ت پارتى حزبێكى سه‌رتاسه‌رى به‌هێزه مه‌رجه‌عیه‌ت و گه‌وره‌یی ورێزگرتن له رووى بڕیارى سه‌ره‌وه‌ی هه‌یه، دیموكراسیه‌ت هه‌یه له‌و حزبه و دوورله‌وه كه چه‌ند كه‌سێك بڕیار بدات له‌و حزبه تاكه حزبه خاوه‌ن مه‌رجه‌عیه‌تى خۆیه‌تى، له كێشه‌ى كوردستان پارتى تاكه حزبه داكۆكیكاره له مافى هاووڵاتییان له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه و عێراقیش پارتى هه‌میشه خۆى به خاوه‌نى ئه‌م قه‌زیه زانیوه، كاندیدانى پارتى پێویسته كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن گرنگى به وه‌رزشیی كوردستان بدرێت و له رووى ژێرخانى وه‌رزشیی پێویسته كار له‌سه‌ر ده‌ست كردنى یاریگاى مۆدێرن و هۆڵى داخراوی مۆدێرن بكه‌نه‌وه له كوردستان، هه‌روه‌ها گرنگى به یه‌كێتیه وه‌رزشییه و یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ساڵانه بتوانن پاڵه‌وانى كوردستان ببنه ده‌ره‌وه‌ى ووڵات و ئیمتیازاتى زیاترى هه‌بی، كاندید ته‌نیا بۆ چوونه به‌غداد نه‌بێ، ئاورێك له وه‌رزشیى كوردستان بده‌نه‌وه، سپۆرتى وه‌رزش و وه‌رزشكاران بده‌ن و ئه‌و گرینگیدانه بۆ راهێنه‌ر و یاریزان و وه‌رزشكاران گرنگه بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌ندین بڕوانامه‌ى وه‌رزشیی له رێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه بتوانن وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانى عێراق گرنگی به وه‌رزشیی كوردستانیش بده‌ن.
كامه‌ران شه‌هاب راهێنه‌رى جیمناستیك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: وه‌كو وه‌رزشكارێك ده‌نگ به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌م هیوادارم چاكسازی له سێكته‌رى وه‌رزشیی بكات و ئاینده‌ى وه‌رزش به‌ره‌وپێش ببات، وه داواكارم له هه‌موو وه‌رزشكاران ده‌نگیان بۆ به‌ربژێره‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بێ بۆ خزمه‌تى زیاترى وه‌رزشیی كوردستان.