ڕێكکەوتنێكی سەربازیی 500 ملیۆن دۆلاری لەلایەن ئەمریکا و سعودیەوە

ڕێكکەوتنێكی سەربازیی 500 ملیۆن دۆلاری لەلایەن ئەمریکا و سعودیەوە

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەشنووسێکی ڕێكکەوتنی سەربازی لەگەڵ سعودیە بۆ پەسەندکردنی ناردە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا.

ڕێكکەوتنی پاراستنی کەلوپەلە سەربازییەکان، کە نرخەکەی بۆ 500 ملیۆن دۆلارە، یەکەم ڕێكکەوتنی گەورەی سەربازیی نێوان ئەمریکا و سعودیەیە لەو کاتەوەی جۆ بایدن دەستی بە کار كردووە.

بێ گومان بەهاکەی بە بەراورد بە گرێبەستی 110 ملیار دۆلار کە لە سەردەمی دۆناڵد ترامپدا واژۆ کراوە، بایەخی كەمترە.

جۆ بایدن بەڵێنی دابوو کە سەرکردەکانی سعودیە ، كە ڕۆڵیان لە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسێکی ڕەخنەگر بە ناوی جەمال خاشقچیدا هەبوو، باجەکەی بدەن.

هەروەها لەم ساڵانەی دواییدا لەگەڵ دەستێوەردانی سعودیە لە شەڕی ناوخۆی یەمەن و تۆماری مافی مرۆڤی ئەو وڵاتە لە سیاسەتی ئەمریكادا، جەخت كردنەوە لەسەر دوورخستنەوە لە عەرەبستانی سعودیە زیادی كردووە.

هەفتەی ڕابردوو، لۆید ئاستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانەکەی بۆ سعودیە هەڵوەشاندەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەو نەیدەتوانی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعودیە کۆببێتەوە.

محەمەد بن سەلمان دەسەڵاتێكی بەرچاوی لە حکومەتی سعودیەدا هەیە و لە ڕێگەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ سعودیە لەڕێگەی ئەوەوە بەڕێوە دەبرێت، بەڵام پێدەچێت بایدن پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ باوکی ئەو شا سەلماندا هەبێت.

گرێبەستی 500 ملیۆن دۆلاری کە پێشتر پەسەند کراوە خزمەتگوزاری چاککردنەوە لەخۆ دەگرێت بۆ ژمارەیەکی زۆر لە کۆپتەرەکانی شینۆک.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: کە مامەڵە سەربازییەکە، هەروەها یارمەتیی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەدات بە باشترکردنی ئاسایشی وڵاتێکی دۆست کە هێزێکی گرنگە بۆ سەقامگیریی سیاسی و گەشەی ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

 

گوڵان: سەردارخەلیل

Top