ناوی ئەو بەنزینخانانەی كە لە سلێمانی و هەڵەبجە بەنزینەكەی عێراق دابەش دەكەن

ناوی ئەو بەنزینخانانەی كە لە سلێمانی و هەڵەبجە بەنزینەكەی عێراق دابەش دەكەن

بەڕێوەبەرایەتيی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ناوی ئەو بەنزینخانانەی ئاشكراكرد كە لە ناو شاری سلێمانی و لە پارێزگای هەڵەبجە ئەو بەنزینەی عێراق دابەش دەكەن كە بڕیارە ئەمڕۆ 17/9/2021 یەكەم كاروانی بگات.
شەوی رابردو هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە لاپەڕەی فه‌رميى خۆی لە فەیسبوك، ئاشكرای كرد"دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی نەوت و کانزاکان و دڵسۆزان، بڕیارە سبەی(هەینی) یەکەم کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بگاتە سلێمانی."
پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕو كە نرخی فرۆشتنی یەك لیتری ئەو بەنزینە بە هاوڵاتیان بە 690 دینار دیاریکراوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی، ئەو بەنزینخانانەی لە ناو شاری سلێمانی بەنزینەكەی وەزارەتی نەوتی عێراقی دابەش دەکەن بریتین لە:
وێستگەی بامۆک
وێستگەی بەختیار
وێستگەی برایەتی
وێستگەی حەوایی
وێستگەی قەیوانی ۱
وێستگەی مژدە
وێستگەی های ماونت HM
وێستگەی هەڵەبجە گروپ
وێستگەی ئازادی
وێستگەی سلێمانی نوێ

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەو بەنزیخانانەی لە پارێزگای هەڵەبجە بەنزینەكە دابەش دەكەن، ئەمانەن:
وێستگەی شکار
وێستگەی شەمێران
وێستگەی خورماڵ
وێستگەی سان
وێستگەی ئاوێسەر
وێستگەی عەدنان
وێستگەی سیروان

Top