خانمانی كوردستان ده‌نگ به لیستی پارتی ده‌ده‌ن
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستی پێكردووه و له ئێستادا هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانه‌وه له كه‌شێكی ئازاد و چاره‌نووسسازدا خۆیان بۆ چوونه به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان ئاماده ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانێك هه‌ڵبژێرن، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاندیده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له دوای به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن كار و كۆششی جیددی بكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پته‌وكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و ده‌سته‌به‌ركردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ئێستاش كه هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسساز بۆ دروستكردنی كوردستانێكی به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێت، خانمانی كوردستان ده‌نگی خۆیان ده‌خه‌نه پاڵ ده‌نگی پارتی دیموكراتی كوردستان و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌نیا له سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆكی پارتی و لیستی پاڵێوراوانی پارتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت كوردستانێكی به‌هێز بونیاد بنرێت
گوڵان: كۆمه‌ڵایه‌تی
دهۆك بارزانی به‌رپرسی ناوه‌ندی سۆرانی (ی.ئا.ك):
) پێویسته ده‌نگ به به‌ربژێره ڕاسته‌قینه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بدرێ)
پارتی له‌گه‌ڵ ئازار‌و ناخۆشییه‌كانی ئه‌م میلله‌ته تێگه‌یشتووه‌و پێگه‌یشتووه، تاكه حزبه ده‌توانێت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رگری له مافه ڕه‌واكانی میله‌تی كورد بكات .
ئاشكرایه به‌ربژێره‌كانی پارتی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه ده‌بن، خوله‌كانی ڕابردووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شایه‌تی ئه‌م ڕاستیه‌ن چونكه زۆر به‌سه‌ربه‌رزانه به‌رگریان له مافه‌ڕه‌واكان میله‌تی كورد كرد تا ئه‌و كاته‌ی پێویستی به بایكۆت بووه، توانیویانه دانیشته‌نه‌كانی په‌رله‌مان په‌ك بخه‌ن و نه‌هێلن دژی مافه‌كانی كورد كۆده‌نگی دروست بێ، بۆیه ئه‌م جاره‌ش پێویسته ده‌نگ به به‌ربژێره ڕاسته‌قینه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بدرێ.
هاوكات هه‌ڵبژاردن ئومێدێكی تر ده‌داته لایه‌نه پێویسته ده‌نگ به به‌ربژێره ڕاسته‌قینه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بدرێ.سیاسییه‌كان ئه‌ویش كاركردنه له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی كۆده‌نگی لایه‌نه كوردییه‌كانه له‌نێو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، جا بۆ ئه‌وه‌ی كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ بێت و ئامانجه ڕه‌واكانی میله‌ته‌كه‌مان به‌دی بێت، پێویسته ده‌نگ به‌به‌ربژێره‌كانی پارتی بدرێت و هه‌موو تاكێكی دڵسۆزی كوردستان كار بۆ سه‌ر خستنیان بكات.
هێشوو دارا ساڵح به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ده‌وروبه‌ری سلێمانی (ی.ئا.ك)
) ده‌نگم بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت)
من وه‌ك ئافره‌تێك بۆیه ده‌نگ به پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌ده‌م چونكه خاوه‌ن ئه‌جێنداو مه‌نهه‌جیه‌تێكه باوه‌ڕی ته‌واوی به مافه‌كانی ئافره‌تان هه‌یه و هه‌میشه پاڵپشتی ئافره‌تانه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ناوه‌نده‌كانی بڕیاردان، ئه‌مه‌ش وای كردووه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ مه‌سه‌له‌ی ئافره‌تان ئه‌جێندای تایبه‌تی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئافره‌ته كاندیده‌كانیش خاوه‌نی به‌رنامه‌و پڕۆگرامی خۆیانن له په‌ڕڵه‌مانی عێراق زیاتر ئه‌توانن پشتگیری بكه‌ن له مافه‌كانی ئافره‌تان و كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و پرس هه‌یه بۆ ئایینده ئه‌توانن كاری له‌سه‌ر بكه‌ن و پڕۆژه یاسا ئاماده بكه‌ن به جۆرێك له خزمه‌ت ئافره‌تاندا بێت. ئێمه‌ش ئه‌مانه‌وێت زۆرترین ئافره‌تی كاندیدی پارتی بچێته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌جێندایه‌ی كه پارتی هه‌یه‌تی بۆ خزمه‌ت كردنی ئافره‌تان و كوردستان بتوانن كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، هاوكات پارتی له هه‌موو حزبه‌كانی تر زیاتر پێداگیری ده‌كات له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد به‌بێ جیاوازی كه‌مینه‌و پێكهاته جیاوازه‌كان، له‌هه‌ر شوێنێك كه پێی كرابێت و كۆده‌نگیه‌ك هه‌بوو بێت له‌سه‌ر مافی گه‌لی كورد‌و كوردستان هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ر بووه، منیش ده‌نگم بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت.
راژان ستونی چالاكی مه‌ده‌نی:
) ھه‌میشه پارتی و بارزانی له‌گه‌ڵ ئێش ئازاری گه‌لی كوردستاندا بوون)
ده‌نگدان به پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌ركی سه‌رشانی ھه‌ر كوردێكی دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ره، چونكه پارتی و بارزانی به درێژایی قۆناغه‌كانی بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان سه‌روه‌ری دوای سه‌روه‌رییان تومار كردووه. بۆ ئه‌وه‌ی كورد و كوردستان پارێزراو بێت.
مێژوو گه‌واھیده‌ره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پارتی و بارزانی له ھه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا، چ له سه‌رده‌می چه‌كداری یانیش له سه‌رده‌می شارستانیدا به‌رده‌وام به بێ راوه‌ستان بۆ پاراستنی كه‌رامه‌ت و ئیراده‌ی سیاسی گه‌له‌كه‌مان له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردندا بوون.
پارتی ئه‌و حزبه‌یه كه له گشت ئه‌و پرۆسانه‌ی ده‌نگداندا كه له ھه‌رێمی كوردستاندا به‌رێوه‌چوون ھه‌رده‌م له ڕیزی ھه‌ره پێشه‌وه‌ی گشت لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری كوردستان بووه به جیاوازیه‌كی زۆره‌وه؛ چونكه ھه‌میشه پارتی و بارزانی له‌گه‌ڵ ئێش ئازاری گه‌لی كوردستاندا بوون.
كه‌واته ده‌بێ ئه‌لته‌رناتیڤ چی بێت؟ بێجگه له ده‌نگدان به پارتی دیموكراتی كوردستان! بۆیه به شانازییه‌وه بێ دوو دڵی ده‌نگ به لیستی پارتی و بارزانی ده‌ده‌م.