كلیل و قفڵی زیرەك پاراستنی ئەمنییەتی زیاتر

كلیل و قفڵی زیرەك پاراستنی ئەمنییەتی زیاتر

 لە كوردەواریدا دەڵێن ماڵی خۆت توند بگرە و كەس بەدز مەگرە. لەسەردەمی دیجیتالیدا دەیان رێگا و شێواز هەن بۆ باشتركردنی ئەمنییەت، ئیدی لەمەولا قفل و كلیل بە شێوەی كلاسیكی نامێنێ و هەموو شتێك دەبێتە دیجیتالی.

یەكێك لە قفڵە هۆشمەندەكان، قفڵی زیرەكی Ultraloqیە. كە لەهەر شوێنێك هەر جێگایەك بتهەوێ كۆنترۆڵی بكەی. كردنەوە و داخستن لە رێگای دوورەوە و بە مۆبایل.. كردنەوە و داخستن لەكات و ساتێكی جیادا. دانی كۆدی تایبەت بە هاوڕێ و میوان لەكاتی پێویستدا.

قفڵە زیرەكەكە بە شەش جۆر دەكرێتەوە. بە پەنجە مۆر، كۆدەكانی تایبەت بەخۆی، بە مۆبایل، كردنەوەی بە شێوەی خۆكار. سیستەمی وێبرە بۆ كردنەوە. هەروەها كلیلی تایبەت بەخۆی. قفڵەكە هەركات چوویە دەر ئۆتۆماتیكی دادەخرێت بەبێ ئەوەی پەنجەشی لێبدەی. ئەگەر هاتیەوەش ئۆتۆماتیكی دەكرێتەوە. هەروەها دەكرێت بەدەنگیش بكرێت و دابخرێتەوە

Top