گەنجان و لاوان سەرمایەی داھاتووی کۆمەڵگەن با گرنگی بە توانا و ئارەزوو و شارەزاییان بدەین .

گەنجان و لاوان سەرمایەی داھاتووی کۆمەڵگەن با گرنگی بە توانا و ئارەزوو و شارەزاییان بدەین .

سەرەتا گەنج بەو توێژە دەوترێت کە خاوەنی ھیوا و توانایەکی لە ڕادەبەدەرە گەنجان و لاوان دوو توێژی پڕ توانا و ئەزموونن لە کۆمەڵگە .گومانی تێدا نیە لاوان و گەنجان بە تواناترین و پڕ ئەزمونترین توێژی کۆمەڵگە دادەنرێن بگرە لەکاتی پڕۆسەی دەنگدان ھەر ئەوانن بە گیڕوتینەوە وجۆش و خرۆشەوە چالاکی ئەنجام دەدەن و بەرەو دەنگدان ھەنگاو دەنێن ئەگەرچی بارودۆخی دارایی و تەندروستی و سیاسی ناھەموار بێت بەڵام ھەر کۆڵ نادەن و ھێشتا خوێن گەرمن. ھەرچی مامۆستا و دکتۆر و خاوەن پیشە و سەرۆکی ووڵاتیش بەقۆناغی گەنجێتیدا تێپەڕیوە .لێرەدا دەمەوێت باس لە دوو چین بکەم :
یەکەمیان چینی ھەست کردن بە بەرپرسیاریەتی ئەوانەن کە خاوەن ئەزموون و توانان و ئامادەن کامە ھەورازی سەخت و نشێوە بیگرنە بەر لەپێناو ھاتنەدی ئاواتەکانیان ئامادەن و ھەست بە شەرمەزاری ناکەن کە کارێک بکەن ئەگەرچی شیاوی ئەزموون و کەسایەتی ئەوان نەبێت ، ئەو چینە زۆر باوە لە کۆمەڵگە چونکە دەیانەوێت خۆیان خاوەن کار بن و داھات بەرھەم بھێنن لەسەر بنەمای زیرەکی و لێھاتوویان و بەبیری داھاتووی خۆیانن و دەیانەوێت لەئاستێکی باش و خۆش گوزەران بکەن بەڵام ھەموو ئەوانەش خۆڕاگریی و خۆ گونجاندن لەگەڵ بارودۆخی ئەوساتی دەوێت .
دووەمیان چینی نابەرپرسیار و مشەخۆر کە ڕێک پێچەوانەی چینی یەکەمن،ئەو کەسانەن کە ھەموو شتێکیان بۆ تەرخان کراوە لە کار و ئاسایش و لایەنی ماددی بەڵام کەسانێکن کە بیر لە داھاتووی خۆیان ناکەنەوە و دەیانەوێت لەسەر حسابی کەسانیتر خۆیان دروست بکەن و مشەخۆر بن،ئەوانە ھەرگیز سەرکەوتوو نابن چونکە پێیان وایە بارودۆخی ژیان ھەر بەوشێوەیە دەبێت کە تیایدان و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت .
بەشێوەیەکی گشتی گەنجان و لاوان پێویستە لەسەریان ماقوڵانە بڕیار بدەن و خەم بۆ داھاتووی خۆیان بخۆن و ھەوڵی بەدیھاتنی ئاوات و خەونی چەند ساڵەییان بدەن.
بەتایبەتی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان چونکە ئەوان لە پاشەڕۆژدا دەبن بە خاوەن دەسەڵات و کاروباتی ووڵات بەڕێوەدەبەن،ئەوانەش کە کۆچ دەکەن و ڕوو لە دەرەوەی وڵات دەکەن ئەوانەن کە ھەست بە بەرپرسیاریەتی ناکەن و نازانن چۆن ئەو دەرفەت و ھەلە بقۆزنەوە کە لەناوەخۆیی ووڵاتدا لەبەردەمیان ڕەخساوە چونکە ھەر تاکێک کە ئیرادە و ویستی خۆ دروست کردنی ھەبێت گومانی تێدا نیە دەتوانێت ئەوجا لە ھەر شوێن و وڵاتێک بێت .
دەوڵەت و لایەنی پەیوەندیدار ئەوانیش دەبێت بیرێک لەو دوو توێژە بکەنەوە و گرنگی بە توانا و ئەزموونەکانیان بدرێت و داواکاریەکانیان بە ھەند وەربگیرێت و لە ھیچ لایەنێکەوە فەرامۆش نەکرێن و بیر تەسک نەکرێن چونکە ھەر کارێک دژ بە گەنج ئەوا وادەکات کە گەنجان و لاوان ببنە دوژمنی نیشتیمانی خۆیان و ڕق و کینەیان للە دڵ بچەسپێت بەرامبەر بستێک خاکی نیشتیمان .
لە کۆتاییدا ئامۆژگاریم بۆ گەنجان و لاوان ئەوەیە ئەوانیش دەبێت بە خۆیاندا بچنەوە و توانا و ووزە شاراوەکانیان بخەنە گەڕ و کەمەکوڕیەکانیان چاک بکەن و گەشبین ببن بەرامبەر داھاتووی خۆیان و بڕیارێکی وەھا نەدەن کە ڕەشبین ببن و نێگەتیڤانە بیر بکەنەوە بەرامبەر نیشتیمان،چونکە ئەگەر ئەگەر بێ ھیوا بیت و ڕەشبین بیت ئەوا بارودۆخێک دەخوڵێت کە بێزاری دەردەبڕی و بگرە ڕق لە خوددی خۆت دەبێتەوە .
بە ھیوام گەنجان و لاوان ھەمیشە بە گەشبینی لە ژیان بڕوانن و متمانەیان بە بەخۆیان ھەبێت وە ھەر ڕەخنە و گازەندەیەکیش کە ئاراستەیان دەکرێت بە دروستکەر وەریبگرن نەوەک ڕووخێنەر .

Top