له پایته‌ختی هێڵی گرینچه‌وه به ئاڵای كوردستانه‌وه پیشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت
به‌ریتانیای مه‌زن كه ئیستاش ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه خۆری لێ ئاوا نابیت ، له هه‌مانكاتدا ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌شه كه هیڵی دریژی گرینچ به له‌نده‌نی پایته‌ختیدا تیده‌په‌ریت و ئه‌م هیڵه جیهانی بۆ رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا دابه‌شكردووه و ، له‌نده‌نی كردۆته سه‌نته‌ری ریكخستی – كات- له هه‌موو جیهاندا و هه‌موو جیهان ده‌بێت به - كاتی گرینچ – كاتژمێری خۆیان ریكبخه‌نه‌وه.
ئه‌مرۆ له‌سه‌ر هێڵی گرینچ و له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیای مه‌زن به ئاڵای كوردستانه‌وه پیشوازی له نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، ئه‌م پیشوازییه‌ی به‌ریتانیای مه‌زن له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، په‌یامیكه بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهان و ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بیت هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهان له‌سه‌ر ئاڵاكه‌ی هێڵی گرینچ هه‌ڵویستی خۆیان به‌رامبه‌ر كوردستان و ئاڵاكه‌ی ریكبخنه‌وه