هەرێمی كوردستان هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتەی قەدەغەكرد

هەرێمی كوردستان هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتەی قەدەغەكرد

 

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا هاوردەكردنی تەماتە لە دەرەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغە بكرێت.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەت لەپێناو پاڵپشتیكردن لە بەرهەمی جووتیارانی قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی هاوردەكردنی تەماتە لە ئێران و توركیاوە قەدەغە بكرێت.

لە نووسراوەكەدا هاتووە كە هەر یەكێك پێشێلكاریی بكات سزا دەدرێت و بۆ ئەم مەبەستە ش دەروازە سنوورییەكان ئاگادار كراونەتەوە.

شایانی باسە پێش چەند ڕۆژێك چەند جووتیارێك لە قەزای پێنجوێن خۆپیشاندانێكیان سازكردبوو، لە خۆپیشاندانەكەدا داوایان لە بەرپرسانی حكومەت كردبوو، بڕیارێك دەربكات بە ڕاگرتنی هاوردەی تەماتە لە دەروە بۆ هەرێمی كوردستان، تاكو بتوانن بەهرەمی خۆماڵیی خۆیان لە بازاڕەكاندا ساغ بكەنەوە، چونكە لەبەر هاوردەكردنی ئەم بەرهەمە لە ئێران و توركیا لەئێستادا تووشی زیانێكی زۆری بوونەتەوە.

 

 

Top