بە هۆیPKK   ەوە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان پتر لە (7) ملیار دینار زیانیان بەركەوتووە

بە هۆیPKK   ەوە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان پتر لە (7) ملیار دینار زیانیان بەركەوتووە

بەڕێوەبەرایەتیی شارەدێی كانی ماسی لە پارێزگای دهۆك بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە كە زیانێكی زۆری ماددی ڕووبەڕووی دانیشتووانی گوندەكانی سەر سنوور كەوتووە، ئەمەش بە هۆی بوونی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان  PKK.

سەربەست سەبری بەڕێوەبرەی شاردێی كانی ماسی ئاماژەی بەوە كردووە كە كردەوە سەربازییەكان ڕۆژ بە ڕۆژ لەوەتەی دەست پێكردنیان لە 23ی مانگی نیسانی ڕابردووەو زیادی كردووە، دەشڵێت: ئەوزیانانەی بە هۆی شەڕو بۆردومانەكانی زەمینی و ئاسمانیی توركیا بەر هاووڵاتیان كەوتووە، بە (7) ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.

سەربەست سەبری ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە پتر لە (22) هەزار دۆنم زەویی كشتوكاڵی لە ناوچەكە سووتاوە.

جێگەی باسە كە سوپای توركیا بەردەوام ئەو ناوچە سنوورییانە بۆردومان دەكات بە بیانووی هەبوونی چەكدارانی پەكەكە و سەرەنجام زیانێكی زۆر بەر موڵك و ماڵ و گیانی هاووڵاتیان دەكەوێت.

Top