به‌نوێنه‌رایه‌تیى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، ئومێد خۆشناو سەردانی خانەوادەی ئەو مندڵانەی کرد کە دیوار‌یان بەسەردا رووخا
پارێزگاری هەولێر به‌نوێنه‌رایه‌تىی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان، سه‌ردانى خانه‌واده‌یه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى كرد كه به‌هۆى رووخانی دیوارى ماڵه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستدا.
بەپێی راگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردۆتەوە و تێیدا هاتووە: دواى ئه‌وه‌ى لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ناحییه‌ى کەسنەزان دیوار بەسەر چوار منداڵدا رووخا و بەهۆیەوە دووانیان گیانیان لەدەستداو دووانی دیکەش برینداربوون كه خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن. ئێواره‌ى ڕۆژی سێشه‌مه 14/9/2021، به‌نوێنه‌رایه‌تى بەرێز مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ردانى خانه‌واده‌كه‌یانى كرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، پارێزگارى هه‌ولێر له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا دواى گه‌یاندنى هاوخه‌مى جه‌نابى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى گیانله‌دەستدانى منداڵه‌كانیان، هیواى سه‌لامه‌تى و زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ منداڵه‌كانى تر خواست و ئاماده‌یى هه‌رچی پێویستییه بۆ چاره‌سه‌ریان نیشاندا و دڵنییایكردنه‌وه كه ئه‌وان له‌نێو كه‌سوكارى خۆیانن و وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێریش هه‌رچی پێویست بێت بۆ یارمه‌تیدان و هاوكارییكردنیان ئاماده‌ن.