گۆریلاکانی باخچەی ئاژەڵانی ئاتلانتا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

گۆریلاکانی باخچەی ئاژەڵانی ئاتلانتا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

 

 

بەرپرسانی باخچەی ئاژەڵانی ئاتلانتا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: ژمارەیەک گوریلا کە لەم ناوچەیەدا بەخێو دەكرێن تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بە وتەی بەرپرسانی ئاتلانتا، دوای پشكنین ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەرەتایی ئەو ئاژەڵانە ئەرێنی بوو و تاقیکردنەوەی دووەمیان لێ وەرگیراوە، نیشانەکانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێوەدیارە.

هەروەها لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، کە هەر 20 گوریلاکان پشكنینیان بۆكراوە، دەشڵێن: ژمارەیەک لە گوریلا تووشی ئەو  ڤایرۆسە بوون و ئەگەری ئەوە هەبوو پەرەبستێنێ، بەڵام بە زوترین كات بە واكسینی دژە ڤایرۆس چارەسەر کراون .

سام ریورا بەڕێوەبەری باخچەی ئاژەڵانی ئاتلانتا، دانیشتوانی شارەکەی لە ویلایەتی جۆرجیا دڵنیا کردەوە کە بەرپرسانی باخچەی ئاژەڵان و پزیشکانی پسپۆڕیش لە نزیکەوە باشترین چاودێری و چارەسەری گوریلا توشبووەکان دەکەن. 

بەرپرسانی ئەو باخچەیە پێیان وایە ڤایرۆسی کۆرۆنا گواستراوەتەوە بۆ گۆریلاکان، لەلایەن كارمەندێك كە تووشی ئەو ڤایرۆسە ببوو، بەڵام هیچ نیشانەیەکی تووشبوونی پێوە دیارنەبوو و لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو كارمەندانەی چاودێريی ئاژەڵەکانیان دەكرد واكسینی دژە ڤایرۆسیان کوتابوو، هەروەها دەمامک و کەلوپەلی پاراستنیان بەکارهێناوە لە کاتی نزیك بوونەوەیان لە ئاژەڵان.

میدیایەکی ناوخۆیی لە ئەتلانتا بڵاویکردەوە کە پشكنینی 13  گۆریلای باخچەی ئاژەڵان ئەرێنی بووە  هەر بەپێی هەمان راپۆرت، پیرترین گوریلا نێرینەی جیهان کە تەمەنی 60 ساڵە لە باخچەی ئاژەڵانی ئاتلانتا دەژی، هەروەها تووشی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە .

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top