بەرپرسی لقی۲٤ی سەفین:بەهێزی پێگەی پارتی لە بەغدا،واتای بەهێز هێشتنەوەی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان

بەرپرسی لقی۲٤ی سەفین:بەهێزی پێگەی پارتی لە بەغدا،واتای بەهێز هێشتنەوەی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان

 

ئەمڕۆ دووشەممە۱۳ی۹ی۲۰۲۱ (هیوا ئەحمەد مستەفا) ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی۲٤ی سەفینی پارتیمان بەیاوەری مامۆستاغفور ئەندامی مەکتەبی ناوەندی ،د.محمد صدیق کاندیدی لقی۲٤ی سەفینی پارتی بەژمارە27 ،بەشداریانکرد لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی جەماوەری کە لێژنەی ناوچەی باسرمە بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی دڵسۆزانی بارزانی نەمر لەهۆڵی هونەرمەندی حسن سیساوەیی لە باسرمە.

سەرەتای کۆبوونەوەکە بەچەند ساتێک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدان،سەروەریان بارزانی نەمروکاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد دەستی پێکرد.

ووتەی بەخێر هێنان لەلایەن فایق بیرێژی بەرپرسی ناوەی باسرمە خوێنرایەوە.

دواتر بەرپرسی لقی۲٤ی سەفینی پارتی ووتەیەکی بۆ ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە پێشکەشکردوتیشکی خستە سەرمێژوو و دەستکەوتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتدا بەڕێبەرایەتی بارزانی نەمر. ڕایگەیاند:"بەهێزی پێگەی پارتی لەبەغدا،واتای بەهێز هێشتنەوەی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان".
لەهەمان کاتدا گرینگی بەشداریکردنی هاووڵاتیان و بەتایبەت دەنگدەرانی پارتی لەهەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق و دەنگدانیان بەکاندیدانی پارتی و لەناویشیاندا کاندیدی لقی۲٤ی سەفین د.محمد صدیق دووپاتی لەسەرکردەوە.

بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خۆناساندنی کاندیدی لقی۲٤ی سەفین د.محمدصدیق کاندیدی ژمارە27لەسەر بازنەی یەک.

Top