سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری دەکات


ڕۆژی سێشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریارک مار ئاوای سێیەم، پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان و شاندێکی یاوەری کرد ، کە پێکھاتبوون لە مەتران و پیاوانی ئایینی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری.
لە دیدارەکەدا پاتریارک مار ئاوای سێیەم، وێرای ئاماژەدان بە پەیوەندی مێژوویی نێوان خانەوادەی بارزان و کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری ، سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ پشتگیری و پاراستنی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی کوردستان.
ھەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پاتریارک مار ئاوای سێیەم کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی لەمەی کە لە ماوەکانی ڕابردوو کورسی پارتریارک کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری بۆ شاری ھەولێر گواستراوەتەوە ، جەختیشی لەوە کردەوە کە کوردستان وڵاتی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکھاتەکانە و ئەو پێکەوەژیانەش پێویستە بپارێزرێت و دەوڵەمەندتر بکرێت.

Top