رێژەی بێكاری لە كوردستانی ئێران و توركیا رووی لەزیادبوون كردووە

رێژەی بێكاری لە كوردستانی ئێران و توركیا رووی لەزیادبوون كردووە

گەرچی پەتای كۆرۆنا و قەدەغەكردنی هاتوچۆو گرەنتینە لەهەردوو وڵاتی توركیا و ئێران كەمی كردووەو خەڵكی چوونەتەوە سەر كاری خۆیان بەڵام هەردوو حكومەتی ئێران و توركیا نەیانتوایوە لە شوێنەوارە مەترسیەكانی كۆرۆنا دەربازیان بێت بەتایبەتی لەبواری كەمكردنەوەی رێژەی بێكاری كە تادێت لە غیابی نەبوونی پلان و بەرنامەیەكی روونی ئابووری ژمارەی ئەوانەی كاریان لەدەستداوە روو لەزیادبوون كردووە بەڕادەیەك لە توركیا رێژەی بێكاری بەتێكڕا گەیشتۆتە سەرووی لە 4% و لەوڵاتی ئێران ئەم رێژەیە زۆر زیاترە بەو پێیەی گەمارۆو سزاكانی رۆژئاوا بەتایبەتی لەلایەن ئەمەریكاوە كاریگەری زۆر خراپی لەسەر ئابووری ئێران كردووە بەڕادەیەك بێكاری لە شارەكانی كوردستان رێژەی لە 18% تێپەڕاندووە كە ئەمەش رێژەیەكی زۆر مەترسیدارە. گرفتەكە لەوەدایە هەردوو حكومەت پلان و بەرنامەیەكی ئابوورییان لەبەردەستدا نی یە بۆ كەمكردنەوەی ئەم رێژەیە بەڕادەیەك هێشتا زۆربەی كارگەو كارخانەو كۆمپانیاكانی ئەو دوو وڵاتە یاخود داخراون و مایەپووچ بوون یاخود ئاستی بەرهەمهێنان و كاركردنیان زۆر دابەزیوەتە خوارەوەو بەناچاری دەستبەرداری زۆربەی كرێكارەكانیان بوون.
هەڵكشانی رێژەی بێكاری لەهەردوو دیوی كوردستانی ئێران و توركیا كاریگەری لەسەر هاتنی لێشاوێكی كرێكارانی ئەو دوو وڵاتە هەیە بۆ هەرێمی كوردستان و ئەوروپا، بەتایبەتی بۆ هەرێمی كوردستان كە ئاستەنگ و بەربەستەكانی بەردەم هاتنی كرێكاران و گەشتیارانی ئەو دوو وڵاتە ئاسانە ئەمەش كاریگەریی لەسەر مەترسیەكانی هەڵكشانی بێكاری لەهەرێمی كوردستان دەكات.

Top