پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به پشتیوانیى جه‌ماوه‌ر له كه‌ركووك به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات
پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی 10ـی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا، سه‌لاحه‌دین، ئه‌نبار، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، واست، دیاله) به‌ربژێری هه‌یه، ئه‌گه‌رچى له هه‌ڵبژاردنی پێشوو له كه‌ركووك هه‌ڵبژاردنی بایكۆت كرد، به‌ڵام بڕیاری داوه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شداری بكات و دوو به‌ربژێری هه‌یه. بۆ مسۆگه‌ركردنی 12 كورسیی پارێزگای كه‌ركووك، 13 لیست و هاوپه‌یمانێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ له كێبڕكێدا ده‌بن. پارێزگای كه‌ركووك ١٣ كورسی هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێك له كورسییه‌كان به‌ر سیستمی كۆتا ده‌كه‌وێت، به‌مه‌ش كێبڕكێی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ١٢ كورسییه‌كه‌ی دیكه ده‌بێت.حزب و لایه‌نه كوردییه‌كان به شه‌ش لیست و هاوپه‌یمانییه‌ك، حزب و لایه‌نه توركمانه‌كان به یه‌ك لیست و هاوپه‌یمانییه‌ك، لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان به دوو لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌وه ده‌چنه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ كێبڕكێكردن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 12 كورسییه‌كه‌ی پارێزگای كه‌ركووك.
به‌پێی یاسای نوێ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پارێزگای كه‌ركووك دابه‌ش كراوه به سه‌ر (3) بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا، بازنه‌ی یه‌ك له پێنج كورسی ( 4 پیاو و یه‌ك ژن ) بازنه‌ی دووه‌م 4 كورسی ( 3 پیاو و یه‌ك ژن ) بازنه‌ی سێیه‌م 3 كورسی ( 2 پیاو و یه‌ك ژن) پێكهاتووه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا:
پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاندووه كه له هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌شداری ده‌كات و بایكۆتی ناكات، ته‌نانه‌ت له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقیش، ئومێدی گه‌وره‌ش هه‌یه كه پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش پشت به خوا و جه‌ماوه‌ری و ئه‌ندام و لایه‌نگران و دڵسۆزان و دۆستانی خۆمان و نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار بكات. له كه‌ركووكیش به‌شداری ده‌كه‌ین له‌و پرۆسه‌یه و ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان دوو كاندیدمان هه‌یه، له بازنه‌ی یه‌ك و له بازنه‌ی دوو، به‌نده‌ش كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانه له بازنه‌ی یه‌ك، پشت به خوا و جه‌ماوه‌ری خۆمان و نیشتمانپه‌روه‌رانی ئه‌و شاره، چاومان له‌وه‌یه كه متمانه‌ی ئه‌وان به ده‌ست بێنین، چونكه ئه‌وان باش له‌وه تێگه‌یشتوون كه غیابی پارتی له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو باجه‌كه‌ی یه‌كجار گه‌وره بوو بۆ خه‌ڵكی كه‌ركووك، ڕۆژانه ته‌عدایان لێ ده‌كرێت و مافیان ده‌خورێت، كه‌سیش له‌سه‌ریان به جواب نایه‌ت. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین، ئه‌وه‌یه كه كۆتایی به‌و ناعه‌داله‌تییه بێنین كه له كه‌ركووك ده‌كرێت، چ له سه‌ر ئاستی حكوومه‌تی ناوه‌ندی كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین و، چ ئه‌گه‌ر متمانه‌مان به‌ده‌ست هێنا، بتوانین خۆمان له‌وێ كاری جددی بكه‌ین. ئێمه په‌روه‌رده‌ی ڕێبازێكین، وا فێركراوین كه خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین، مساومه به ده‌نگه‌كانیان نه‌كه‌ین و ده‌نگه‌كانیان نه‌فرۆشین و كار بكه‌ین بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی ئه‌و خه‌ڵكه، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین نزیكه‌ی چوار ساڵ ده‌بێت له غیابی پارتی له كه‌ركووك، به ده‌یان پڕۆژه‌ی ئه‌و شاره، هی كورده‌كان گوازراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه كوردیان تیرۆر ده‌كرد و خه‌ڵكیان ده‌ڕفاند و ده‌یانكوشتن، به بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگ له كه‌سێكه‌وه بێت، پرۆسه‌ی داگیركردنی زه‌وییه‌كان، ته‌عداكردن له جووتیارانی ئێمه و ده‌ركردنی فه‌رمانبه‌رانی ئێمه له فه‌رمانگه‌كان، لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی ئێمه، ئه‌مه هه‌موو پێشێلكارییه له سه‌ر ده‌ستی پارتی كۆتایی پێ دێت. گه‌نده‌ڵی و كۆمه‌ڵێك پرسی دیكه هه‌ن كه ئێمه كارمان له‌سه‌ر كردووه، ده‌بێت سنوورێكی بۆ دابنرێت، ئه‌و سنووردانانه‌ش ته‌نیا پارتی پێی ده‌كرێت. ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك یه‌كێكه له هه‌نگاوه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه، كه كاری بۆ ده‌كه‌ین، به كرده‌یی، ئێستاش له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین به‌په‌له باره‌گاكانمان نۆژه‌ن بكرێته‌وه و، باره‌گای بانگه‌شه‌ی كاندیده‌كانیشمان به فه‌رمی بكه‌ینه‌وه، سه‌ربه‌رزانه ده‌رگای باره‌گاكان به ڕووی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خۆماندا بكه‌ینه‌وه و سه‌ربه‌رزانه‌ش بتوانین خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین.
مامۆستا نه‌جوا حه‌مید كاكه‌یی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان
پارێزگای كه‌ركووك بازنه‌ی(٢) ژماره(٥٢):
گومان له‌وه‌دا نییه كه كه‌ركووك شارێكی كوردستانییه. بارزانی-ى نه‌مر شۆڕشێكی له‌سه‌ر كوردستانیبوونی كه‌ركووك كرده قوربانی، جگه له‌وه‌ش كه‌ركووك به‌هۆی ململانێیه سیاسییه‌كان و چاوبڕینی هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری، هیچ خۆشییه‌كی نه‌بینیوه، بۆیه ئێمه وه‌ك كاندیدی پارتی له كه‌ركووك له‌سه‌ر رێبازه پیرۆزه‌كه‌ی بارزانیی نه‌مر ماوین و هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووكه بۆ باوه‌شی كوردستان. ئێمه‌ی پارتی هه‌میشه كه‌متر له‌مافی گه‌لى خۆمان قبووڵ نه‌كردووه و هه‌موو توانایه‌كمان له پێناو دیاریكردنی چاره‌نووسی كه‌ركووك ده‌بێت به پله یه‌ك، تاكو بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له ده‌ستی داگیركه‌ران ده‌ریبێنین .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌كو ئاماژه‌مان پێدان، چاوبڕینی ده‌وڵه‌ت و لایه‌نی سیاسی له‌سه‌ر كه‌ركووك، ته‌نیا نه‌هامه‌تی بۆ كه‌ركووكییه‌كان هێناوه. بۆیه له به‌غداوه هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌و پرسانه‌ی كه خۆشگوزه‌رانی بۆ كه‌ركووك ده‌هێنێت.. ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ركووك هه‌یه‌تی له ڕووی زه‌وی و زاری جووتیاران و كێشه‌ی پۆسته ئیدارییه‌كان كه پشكی پارتین له كه‌ركووكدا و كێشه‌ی بودجه‌ی ته‌رخانكراوه بۆ كه‌ركووك كه وه‌ك پێویست نییه و ڕێژه‌ی كاره‌با بۆ پارێزگاكه، هه‌روه‌ها كێشه‌كانی قوتابیان و كه‌رتی په‌روه‌رده و قوتابیانی زانكۆ و پشكی كورد له دامه‌زراندنه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه له به‌رنامه‌ی كارمان ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌پێی خواستی خه‌ڵكی كه‌ركووك چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.
پرسێكی دیكه‌ی گرنگ هه‌یه سه‌باره‌ت به شاری كه‌ركووك كه بابه‌تی نه‌بوونی پاڵاوگه‌یه‌كه بۆ كه‌ركووك، له كاتێكدا كه‌ركووك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی نه‌وت و بودجه‌ی سه‌رتاپای عێراقه، كه‌چى تا ئێستا هیچ پاڵاوگه‌یه‌ك له كه‌ركوك دانه‌مه‌زراوه. بۆیه كاری جددی بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ماوه‌ی خوولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مان مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی پاڵاوگه‌یه‌ك له كه‌ركووك ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین .
وه‌ك ئافره‌تێك، هه‌وڵده‌ده‌م مافی ئافره‌ت بۆ هه‌موو ئافره‌تانی عێراق، به تایبه‌ت ئافره‌تانی كه‌ركووك به‌ده‌ست بهێنم. به پێى ئه‌وه‌ى پسپۆڕم و موشریفی ئیداریم، پێمخۆشه ئافره‌ت بخوێنێت و ئاستی به‌رزی خوێندن به ده‌ست بهێنێت.
به‌داخه‌وه دۆخی كه‌ركووك دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه باش نییه، نه‌بوونی پارتی و هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش له كه‌ركووك، واى كردووه، له ڕووی ئه‌منییه‌وه بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی پێوه دیاره، ئه‌گه‌رچى هێزی دیكه له نێو كه‌ركووك هه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه جێگه‌ی پارتی و پێشمه‌رگه پڕبكه‌نه‌وه، به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه، ئارامی و ئاسایش بۆ شاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه. دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه كاری یه‌كه‌ممان بۆ كوردستانییه‌تی كه‌ركووكه كه كوردستانه و به هه‌ناسه‌یه‌كی كوردستانییه‌وه كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین