به شانازییه‌وه له كۆی ٥٢ كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ١٧ كاندیدیان ئافره‌تن
له كۆی ٥٢ كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ١٧ كاندیدیان ئافره‌تن و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ئومێدی ئافره‌تانه، چونكه زۆرترین كاندیدی ئافره‌ت له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كان دیاری كراون، ئه‌وه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه پێشه‌نگه له سه‌رخستنی پرسی ئافره‌ت و د ه‌سته‌به‌ری مافه‌كانیان.
بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی 10ـی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا، سه‌لاحه‌دین، ئه‌نبار، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، واست، دیاله به‌ربژێری هه‌یه و بڕیاره 10ـی مانگی داهاتوو هه‌ڵبژاردن له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
خانمانى به‌ربژارى پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌مجۆره په‌یامى خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
د. ئه‌شواق جاف كاندیدی ژماره 22 پارتی دیموكراتی كوردستان:
سه‌باره‌ت به كاندیدی ئافره‌ت، ئێمه وه‌كو ئافره‌ت به به‌رده‌وامی كارمان كردووه، بۆ سه‌رخستنی خێزان و گرنگیدان به ماف و خواسته‌كانیان، ئێمه پڕۆژه‌كانمان له په‌رله‌مانی عێراق له خولی دووه‌م و سێیه‌م بریتی بوون له‌و پڕۆژانه‌ی كه پاڵپشتی سه‌قامگیریی خێزان بوون. به‌و مانایه‌ی كه پڕۆژه‌یاسایه‌ك، یان دواتر كه په‌سه‌ند ده‌كرێت و ده‌بێته یاسا و ساپۆرتی ئافره‌ت و منداڵ ده‌كات، ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی پیاویشه، كه واته هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه لێی سوودمه‌ند ده‌بن. كه سه‌قامیگری خێزان بایه‌خی پێ درا و به‌خته‌وه‌ر بوون، بێگومان له ناو كۆمه‌ڵگه‌ش ئیستقرار و سه‌قامگیری دروست ده‌بێت. سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵگه‌ش زۆر زۆر گرینگه و بنه‌مای پێشكه‌وتنی وڵاته. ئێمه‌ی ئافره‌تانی په‌رله‌مانتار له ناو لێژنه‌كای په‌رله‌مان كاری جددیمان كردووه و سه‌باره‌ت به به‌ڵێنه‌كانمان له قۆناغی داهاتووش، به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان، له له‌وله‌بی لێژه‌نه‌كاندا بۆ ده‌سته‌به‌ری به‌ڵێنه‌كانمان كه خواستی هاوڵاتییانه پێداگرى ده‌كه‌ین، هه‌ر له‌و بواره‌دا له‌وانه‌یه بۆ خه‌ڵك دیار نه‌بێت به‌و حه‌جم و ئاسته‌ی كه كار كراوه و هه‌وڵ ده‌درێت، به‌ڵام زۆر به جددی كار كراوه بۆ ئاماده‌كردنی یاساكان و له هه‌وڵه‌كانیشمان به‌رده‌وام ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكه به وردبینی بیكه‌ینه پڕۆژه، بۆ ئه‌وه‌ی له نێو هۆڵی په‌رله‌مان دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می په‌سه‌ند بكرێت. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین به خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو خێزانێكی كۆمه‌ڵگه كه به‌رگریكارێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانیان ده‌بین. چ مافی نه‌ته‌وه‌یی بێت و چ مافه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری و باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیان، زۆریش به جددی له سه‌ر ئه‌وه به‌نده ده‌ستوورییانه كار ده‌كه‌ین كه په‌یوه‌ندییان به‌و سێكته‌رانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها چۆن له خوله‌كانی دووه‌م و سێیه‌م به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی پێشمه‌رگه و مافه ده‌ستوورییه‌كانی كوردستان بووین، له قۆناغی داهاتووش به جوودێكی زیاتر له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.
جوان عه‌بدوڵا عومه‌ر كاندیدی ژماره 23 ی پارتی دیموكراتی كوردستان:
من وه‌ك كاندیدێكی گه‌نج، پسپۆڕ له بواری یاسا و چالاك له بواری مافی ژنان، بێگومان دوای ئه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكم به ده‌ستهێنا، له ڕووی یاسایی و ده‌ستورییه‌وه داكۆكی و به‌رگری له هه‌موو ئه‌و مافانه ده‌كه‌م كه مافی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌من، وه‌ك گه‌نجێك هه‌وڵى ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان ده‌ده‌م بۆ گه‌نجه‌كانمان، وه‌ك ئافره‌تێكیش پاڵپشتیی هه‌موو پڕۆژه یاسایێك ده‌كه‌م كه هاوكار بێت له به تواناكردنی ژنان له هه‌موو بواره‌كان، چ له بواری سیاسی بێ، چ ئابووری و چ كۆمه‌ڵایه‌تی بێ.
له‌یلا ئه‌كره‌م سه‌عید كاندیدی ژماره 27 ی پارتی دیموكراتی كوردستان:
من ئه‌گه‌ر ده‌رچم ئینشاڵڵا، به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی كاره‌كان له په‌رله‌مان زیاتر ته‌شریعییه، كار له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه ده‌كه‌م كه له به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ته‌كه‌مدایه و تا ئێستا ته‌واو نه‌كراون و هه‌وڵی ته‌واوكردنیان ده‌ده‌م. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌م، یاسایه‌ك دابنرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌روشی ئافره‌تان، واتا بێزاركردن و ئیستیغلال كردنیان له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، ئه‌ویش له قوتابخانه‌كان و داموده‌زگا و شوێنه گشتییه‌كان، هاوكات هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌م كه یاسای باری كه‌سی هه‌موار بكرێت و زیاتر مافه‌كانی ئافره‌ت ده‌سته‌به‌ر بكرێت، چونكه له یاسای باری كه‌سی مافه‌كانی ئافره‌ت زۆربه‌یان پێشێل كراون، هاوكات كار كردن له‌سه‌ر چه‌سپاندنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی هیچی تر كورد نه‌بێته گه‌مه‌ی ده‌ستی ئه‌وان، كار ده‌كه‌م له‌سه‌ر یاسای كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان زیاتر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی چی دی گه‌نج نیشتمان جێنه‌هێڵێت و خزمه‌تی كوردستان بكات.
ناسكه عه‌بدوڵا ره‌سول كاندیدی ژماره 30ی پارتی دیموكراتی كوردستان:
ئه‌گه‌ر بچمه په‌رله‌مانی عێراق به پله كار له‌سه‌ر هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان ده‌كه‌م و ده‌بمه داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی میلله‌ته‌كه‌م، به‌داخه‌وه له خوله‌كانی پێشوو هه‌ندێك ئه‌ندام په‌رله‌مانمان بینی له دژی كورد و بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كانی كورد وه‌ستانه‌وه، كار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به یاسا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتووی كوردستان بكرێته‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رزی كێلێ به فه‌رمى بكرێت له‌گه‌ڵ سنووری ئێران، هه‌روه‌ها كار بۆ دانانی پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌كه‌م بۆ دروستكردنی سه‌دی ئاو و گلدانه‌وه‌ی ئاوی باران بۆ بووژانه‌وه‌ی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین و ده‌وروبه‌ری، جێگه‌ی داخه زانكۆی راپه‌ڕین زانكۆیه‌كی موعته‌ریف نییه و ده‌رچووانی ئه‌و زانكۆیه شه‌هاده‌كانیان ته‌سدیق ناكرێ و ته‌نانه‌ت ناتوانن ماسته‌ر و دكتۆرا بخوێنن، له‌م روانگه‌یه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و زانكۆیه‌ش وه‌ك تێكڕای زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان موعته‌ریف بێت و ده‌رچووانی ئه‌و زانكۆیه بڕوانامه‌كانیان ئیعتیرافی پێ بكرێت. به‌ڵێن ده‌ده‌م به‌شیك له مووچه‌كه‌م ببه‌خشمه سندوقی خێرخوازی به‌بێ جیاوازی حزبی و ئایینی بۆ كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت و لێقه‌وماو و قوتابیانی سنووری ناوچه‌كه‌مان.