چه‌مكی هه‌ڵبژاردن
ئه‌ڤین عه‌لی هه‌ركی
هه‌ڵبژاردن مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئامرازێكی كاریگه‌ر و ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاریشه و گرفتانه به‌كار هاتوون كه له كۆمه‌ڵگه‌دا بوونیان هه‌بووه. مێژووی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رده‌مانی یۆنانی و ڕۆمانییه‌كان ده‌گێڕنه‌وه، به‌ڵام گرنگه ئه‌وه بگوترێت كه مانا میكانیزم و چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و كاتانه‌دا به جۆرێك بووه، كه بۆ ژماره‌یه‌كی كه‌می دانیشتووان بووه. واته ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه ده‌یانتوانی خۆیان كاندید بكه‌ن و بچنه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، كه خاوه‌نی پێگه‌ی به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی باڵا بوون، چونكه پرۆسه‌كه ته‌نیا له بازنه‌ی ئه‌واندا ئه‌نجام دراوه و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ته‌نیا كۆیله و خزمه‌تكار بوون، ئه‌وان مافی مه‌ده‌نی و سیاسی‌یان نه‌بووه بتوانن نه هه‌ڵبژێرن و نه هه‌ڵبژێردرێن.
دواتر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به تێپه‌ڕبوونی كات گۆڕانكارییه‌كی زۆری به خۆوه بینی به تایبه‌ت له بواری مافه مه‌ده‌نییه‌كانی تاك و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌مكی دیموكراسی، تا گه‌یشتۆته ئه‌م سه‌رده‌مه و ئه‌م قاڵبه یاسایی و ده‌ستوورییه‌ی كه هه‌یه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌سێك، یان چه‌ند كه‌سێك.
زۆربه‌ی سیسته‌مه سیاسییه‌كانی ئه‌مڕۆ، هه‌ڵبژاردنیان وه‌كوو بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی له ده‌ستووری خۆیان و، هه‌روه‌ها وه‌كوو یه‌كێك له ته‌شریعاته یاسایییه‌كانی وڵاته‌كانیان جێ كردۆته‌وه و چه‌سپاندووه؛ ئه‌مه‌یش به ئامانجی پراكتیزه‌كردنی هزری دیموكراسی دێت. له‌ناو خودی سیسته‌می دیموكراسیدا، هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له پته‌وترین و سه‌ره‌كیترین پایه‌كانی و دیارترین ڕووكاره‌كانییه‌تی، چونكه تێیدا ئامانجی سه‌ره‌كی بریتییه له هه‌ڵبژاردنی كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو؛ ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌نگدانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه. هه‌ر لێره‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردن ده‌بێته مافێكی یاسایی و مه‌ده‌نی بۆ هه‌مووان. له‌م سۆنگه‌یه‌وه، ده‌كرێت هه‌ڵبژاردن وه‌كو هه‌ل و چانسێكی تازه بناسێنرێت كه هاووڵاتیان به ئومێدی گه‌یشتن به ئاستێكی باشتر له خۆشگوزه‌رانی، ده‌نگ به په‌یمانی جۆراوجۆری ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌ده‌ن كه به‌شداریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
له كاتی ئێستادا ئێمه له ناو پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌كردن داین بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق، بۆیه گرنگه هه‌موو لایه‌كمان هه‌ستیاری دۆخه‌كه له‌به‌رچاو بگرین و به ئومێده‌وه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕۆین و بۆ ئه‌وانه‌ی كه له‌م هه‌لبژاردنه یه‌كه‌م جاریشیانه پێویسته به‌شدارییه‌كی كارایان هه‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نێو مالی كورد با ئه‌و ڕێگایه تاقی بكه‌نه‌وه كه هه‌موومان ده‌زانین یه‌كبوون و یه‌كریزی به‌روه كوێمان ده‌بات.