بۆ جاری سێهەم ئەساڵە نەسڕی هاوسەرگیری كردەوە

بۆ جاری سێهەم ئەساڵە نەسڕی هاوسەرگیری كردەوە

دوابەدوای دەنگۆی هاوسەرگیری (ئەساڵە نەسڕی) بۆ جاری سێهەمی و باسكردنی بەشێوەیەكی بەرفراوان لە ڕۆژنامەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا, ئەمڕۆ دووشەممە 13/9/2021 ئەساڵە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی خۆی و هاوژینەكەی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند كە هاوسەرگیری لەگەڵ شاعری عێراقی (فایق حەسەن) كردووە .

خانمە گۆرانیبێژی سووری (ئەساڵە نەسڕی) لەسەر وێنەی خۆی و هاوسەرەكەی نووسیویەتی: لەو كاتەوەی كە دەیناسم نزیكترین هاوڕێی بەنرخی منەو جێی ڕێزو متمانەیە, لە ساتەوەختێكدا هەستەكان گۆڕانكارییان بەسەردا هات, هەموو شتێك لە نێوانمان هاوبەشەو پەیوەندییەكەمان لەسەر بنەمای متمانەو خۆشەویستی درووستبووە, هەروەها ئەساڵە لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا باس لە منداڵەكانی دەكات و دەڵێت: ڕێز لە هەموو بەرپرسیارییەتییەك دەگرین و خۆشەویستی چاكەیەو دەبێت بیبەخشین و منداڵەكانمان فێر دەكەین كە چۆن ژیان بەردەوام دەبێت و بە وەفا و خۆشەویستی و هیوا خۆش دەبێت .

بۆ جاری سێهەم ئەساڵە نەسڕی هاوسەرگیری كردەوە

هەروەها ئەساڵە نەسڕی لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا سوپاسگوزاری دۆست و كەسە نزیكەكانی بوو كە لەگەڵیدا لەم ڕۆژەدا هاوبەشی خۆشییەكەی بوون, هەروەها هیوای خواست كە ئەم پڕۆسەیە بێ زیان بێت و ببێتە سەرچاوەیەك بۆ خۆشی و خۆشبەختی بۆ دەوروبەرو هاوسەرەكەی .

شایەنی باسە..هاوسەرگیری ئەساڵە نەسڕی لەگەڵ (فایق حەسەن) كە دەكاتە بەڕێوەبەری كارەكانی هونەرمەندی عێراقی(ماجد موهەندس), زوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگدانەوەی لێكەوتەوە ئەمەش لە دوای پۆستێكی خانمە ڕاگەیەندكاری كوەیتی(مەی عیدان) هات كاتێك لە ئەنستگرام پیرۆزبایی لە ئەساڵە كردو هەواڵەكەی ڕاگەیاند, لە ڕابردوودا ئەساڵە نەسڕی دوو جار پڕۆسەی هاوسەرگیری هەڵوەشاندەوە كە جاری یەكەم لەگەڵ ئاوازدانەری میوسیزیانی  سووری (ئەیمەن زەهەبی) هاوسەرگیری كرد بەڵام دوای نزیكەی 13 ساڵ لە یەكتر جیاوبوونەوە, لە دواییدا ئەساڵە لەگەڵ دەرهێنەر و بەرهەمێنەری فەلەستینی(تارق ئەلعریان) هاوسەرگیری كرد كە ئەو پڕۆسەیەش ساڵی 2006 تاوەكو 2020ی خایاند .

ئاسۆ كاكەیی

Top