تاقیکردنەوەی جۆرێکی نوێی موشەکی کروز لە کۆریای باکوور
ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی سەرکەوتووی جۆری نوێی موشەکی دوورمەودای کروزی ڕاگەیاند .
بەگوێرەی هەواڵەكە، ئەو تاقیکردنەوەیانەی کە لەسەر ئەم جۆرە مووشەکانە کە لە ڕۆژی شەممە و یەکشەممەدا ئەنجام دراون، سەرکەوتووبوون.
بەم پێیەش مووشەکەکان بە ئاسمانی کۆریای باکوور و دەریاكان فڕین و لە دووری 1500 کیلۆمەترەوە ئامانجەکانیان پێكا.
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی کۆریای باکوور ئەو مووشەکە نوێیەی بە "چەکێکی گرنگی ستراتیژی" ناوبرد
لەلای خۆشیەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر ڕاپۆرتەکە نەداوە .
ئەمەش یەکەم تاقیکردنەوەی موشەکی کۆریای باکوورە لە ماوەی شەش مانگدا.
بە جیاوازیش لە مووشەکی بالیستیک، موشەکەکانی کروز کەش و هەوای زەوی جێناهێڵن.
شایەنی باسە کۆریای باکوور لە ساڵی 2017ەوە تاقیکردنەوەی موشەکی بالیستیکی یان ئەنجام نەداوە.
كە بەهۆی چالاکییە ناوکی و مووشەکییەکانی لەژێر سزای نێودەوڵەتیدایە.
گفتوگۆکانی ناوکی ئەو وڵاتەش لەگەڵ ئەمریکا دوای شکستهێنانی گفتوگۆکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکات و کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور لە هانۆی ڤێتنام بەبن بەست گەیشتوون.
گوڵان: سەردار خەلیل