پیاوێک بۆ سێیەم جار لە ماوەی چوار ساڵدا گەورەترین خەڵاتی تیروپشکی بردەوە

پیاوێک بۆ سێیەم جار لە ماوەی چوار ساڵدا گەورەترین خەڵاتی تیروپشکی بردەوە

 

 

پیاوێکی ئەمریکی کە هەمیشە بلیتی تیروپشکی خۆی لە فرۆشگایەك دەکڕێت لە ماوەی چوار ساڵدا بۆ سێیەم جار خەڵاتی گەورەی بردۆتەوە.

ئەم پیاوە كە خەڵكی باکووری کارۆلینایە لە ڕۆژی دووشەممە بلیتێکی 20 دۆلاری لە ئۆفیسی بلیتی تیروپشكی ئاسایی كڕی و  دواتر زانی کە خەڵاتێکی 100 هەزار دۆلاری  بەم بلیتە بردۆتەوە.

بە وتەی ڕێکخەرانی ئۆفیسی تیروپشکەکە، دوای ئەوەی باج لە خەڵاتەکەی وەردەگیرێت ئەو پیاوە نزیکەی 71,000 هەزار دۆلار وەردەگرێت.

پێشووتریش ئەو پیاوە دوو جار بە کڕینی بلیت لەو فرۆشگایە خەڵاتی گەورەی بەدەست هێناوە ، ئەو لە مانگی نیسانی 2017دا لەو فرۆشگایە لە کەنکۆرد خەڵاتی 1 ملیۆن دۆلاری بردەوە.

دوو ساڵ دواتریش هەر لەو شوێنە بلیتێکی دیكەی تیروپشکی کڕی و 1 ملیۆن دۆلاری دیكەشی بردەوە.

پرۆفیسۆرێک... ڕووداوێکی لەو شێوەیەی بە "دەگمەن" وەسف کرد كە لە ماوەی چوار ساڵدا دوو ملیۆن دۆلار خەڵات بە دەست بهێنێت، بەڵام پێشی وابوو هیچ شتێك مەحاڵ نییە .

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top