عێراق لەڕێی کۆڤاکسەوە، زیاتر لە 100هەزار ژەمە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنای وەرگرت

عێراق لەڕێی کۆڤاکسەوە، زیاتر لە 100هەزار ژەمە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنای وەرگرت

 

ئاژانسی فرانس پرێس لە هەواڵێكدا كە لەلایەن بەرپرسێكی باڵای ڕێکخراوی یونسێف ڕاگەیاندراوە ئاماژەی بەوە كرد كە  ڕێكخراوەكە لەڕێی پڕۆگرامی کۆڤاکسەوە، زیاتر لە 100,000 ژەمە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئیتاڵیا بەخشیویەتی دراوە بە عێراق، وەرگرتووە.

لەلای خۆشیەوە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دووپاتی كردووەتەوەكە  زیاتر لە چوار ملیۆن هاووڵاتی عێراقی کە دەکاتە نزیکەی لە سەدا 10 ی دانیشتوانە 40 ملیۆنیەکەی، لانی کەم یەک ژەمە ڤاکسینیان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەرگرتووە.

پڕۆگرامی کۆڤاکس لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە پشتیوانی لێدەکرێت و ئامانج لێی دڵنیا بوونەوەیە لەوەی ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە یەکسانی دابەش بکرێن، بەتایبەتی لەو وڵاتانەدا کە داهاتیان کەمە، ئەمە سێیەمین جارە عێراق لەڕێی کۆڤاکسەوە ڤاکسین وەردەگرێت.

جێگەی ئاماژە پێ كردنە، عێراق لە مانگی ئادارەوە هەڵمەتی کوتانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای دەستپێکردووە، هەریەک لە ڤاکسینەکانی فایزەر- بایۆنتێک و ئاسترازێنیکا و سینۆفارمی بەکارهێناوە.

 

 

 

 

Top