كەریم گوڵانی بە گۆرانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكات

كەریم گوڵانی بە گۆرانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكات

لە درێژەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پشتگیری بۆ لیست و كاندیدانی (پارتی دیموكراتی كوردستان), هونەرمەندی گۆرانیبێژ (كەریم گوڵانی) لە بەرنامەی "ڕەنگی ئێوارە " لە كەناڵی كوردستان تیڤی گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوەو پێشكەشی كاردیران و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد .

كەریم گوڵانی یەكێكە لە هونەرمەندە بە ئەزموونەكان و لە سەرەتای ساڵانی هەشتاكانەوە دەستی بەكاری هونەری هونەری كردووە, ناوبانگی ئەم هەونەرمەندە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1993 كاتێك لە چالاكییەكی هونەریدا گۆرانییەكی بەناوی(گوڵە) پێشكەش بە ئامادەبووان كرد .

ئاسۆ كاكەیی

Top