کەشناسی هۆشداری ده‌داته‌ خەڵکی هەرێم

کەشناسی هۆشداری ده‌داته‌ خەڵکی هەرێم

سەرچاوە كەشناسییەكان نزمبوونەوەی زیاتر لە پلەكانی گەرما ڕادەگەیەنن بەتایبەت لە شەواندا و هۆشداری ئەوەش دەدەن ئیشكردنی سپلیتەكان لە شەواندا دەبێتە هۆی تووشبوون بە هەڵامەت .
راپۆرتێكی "طقس العراق" ڕۆژى 11ى ئه‌يلوولى 2021 به‌ پشتبه‌ستن به‌ سەرچاوە كەشناسییەكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، لە چەند رۆژی داهاتوو پلەكانی گەرما لە خوار تێكڕای ئاسایی ساڵانە دەبن، لە شەوان و بەرەبەیانیشدا لە ناوچەكانی باكوور و باكووری رۆژهەڵاتی عێراق و لە شارەكانی هەرێمی كوردستان مەیلەو سارد و فێنك دەبن، تا ئەوكاتەی دەچینە ناو پايیز لە 22ی ئەیلول.
له‌ راپۆرتەكەدا هۆشداری بە دانیشتووانی هەرێم و ناوچەكانی رۆژئاوای عێراق لە ئەنبار دراوه‌، كە بۆ رێگریكردن لە تووشبووون بە هەڵامەت و ڕەت و بەتی پایز شەوان سپلیت بكوژێننەوە.

Top