بێتكوین

بێتكوین

كەسێكی سویدی بەناوی (كریستۆفر كوش) لە سالی 2009 دا، هەستا بە كڕینی 5000 بێتكوین بە نرخی تەنیا 27 دۆلار، بەڵام پشتگوێی خستن تا ساڵی 2013، ئەو كاتەی نرخی بێتكوین بەرزبوویەوە، 5000 بێتكوینەكە بەرز بووەوە بۆ 886000 دۆلار. ئەم بەرزبوونەوە خێرایەی بیتكۆین وای لێكرد كە ئەگەری هەبێت ببێتە دراوی داهاتوو، بێتكوین دراوێكی ئەلیكترۆنییە و هیچ بوونێكی فیزیایی نییە، بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2009 كەوتە بواری ئاڵۆگۆڕ لە كڕین و فرۆشتندا، بەڵام سەرەتا زۆر زۆر لاواز و كەم نرخ بوو، چاوەڕوان نەدەكرا بەوشێوەیە گەشە و تەشەنە بكات، بەجۆرێك كە هەندێكیش بە (دراوی داهاتوو) ناوی ببەن.

Top