جۆری گۆڕاوی دێلتای كۆڤید19 مەترسی نییە بۆ ئەوانەی ڤاكسینی تەواو وەردەگرن

جۆری گۆڕاوی دێلتای كۆڤید19 مەترسی نییە بۆ ئەوانەی ڤاكسینی تەواو وەردەگرن

بە گوێرەی نوێترین لێكۆڵینەوە، ئەگەرچی جۆری گۆڕاوی دێلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا Delata variant خێرا بڵاودەبێتەوە و نیشانەی توند پەیدا دەكات، بەڵام بەگشتی مەترسیی زۆری نییە بۆ ئەو كەسانەی كە 2 ژەمی تەواوی ڤاكسینی كۆڤیدیان وەرگرتووە. جۆری گۆڕاوی دێلتا ئێستا بڵاوترین جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنایە لە ئەمەریكادا و نزیكەی 51%ی هەموو حاڵەتە نوێیەكان پێكدەهێنێت، بەڵام ئەو كەسانەی كە ژەمی تەواوی ڤاكسینی كۆڤیدیان وەرگرتووە هەرگیز لەژێر ریسكی راستەقینەدا نین، چونكە ئەمە سەلمێنراوە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە هەموو جۆرە گۆڕاوەكانی توانای پەلاماردانی خانەكانی لەشیان نییە لەو كەسانەدا كە رێژەیەكی بەرزی ماددە دژەتەنەكانیان لە لەشدا پەیدابووە پاش وەرگرتنی 2 ژەمی ڤاكسین. بێگومان ئەم راستییە لەسەر جۆری گۆڕاوی دێلتاش بە هەمان شێوەیە، واتە ئەگەرچی جۆرێكی دژوارترە لە جۆرە گۆڕاوەكانی تر، بەڵام خۆی بەرانبەر بە رێژە زۆرەكەی ماددە دژەتەنەكانی پاش وەرگرتنی ڤاكسین راناگرێت یان بەرگەیان ناگرێت. لە لایەكی ترەوە، گەلێك تاقیكردنەوە لەسەر كاریگەریی ماددە دژەتەنەكانی پاش وەرگرتنی ڤاكسین لەسەر جۆرە گۆڕاوەكانی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا وەكو جۆری گۆڕاوی ئەلفا Alpha، بێتا Beta، گاما Gamma ئەنجام دراون و لە كۆتاییدا دەركەوتووە كە ماددە دژەتەنەكان توانای هاوسەنگكرنەوەی ئەو جۆرە گۆڕاوانەیان هەیە، واتە رێگرن لە روودانی هەوكردن بەم جۆرە گۆڕاوانەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

Top