باشترین جۆری ماسك بۆ خۆپاراستنی منداڵان لە كۆڤید19

باشترین جۆری ماسك بۆ خۆپاراستنی منداڵان لە كۆڤید19

بەستنی ماسك گرنگترین هەنگاوە بۆ خۆپاراستنی منداڵان لە كۆڤید19 كە هێشتا تەمەنیان گونجاو نییە بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا. زانایان پێشبینی ئەمەیان كردووە كە لەگەڵ دەستپێكی شەپۆڵی سێیەمی كۆڤید19 دا ئەگەری تووشبوونی منداڵان زۆر زیاد دەبێت، هۆكاری سەرەكی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەردەست نەبوونی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ منداڵانی ژێر تەمەنی 12 ساڵ، بۆیە بەستنی ماسك بە تاكە رێگای كاریگەر بۆ خۆپاراستن لە كۆڤید19 دەمێنێتەوە هاوكات لەگەڵ پەیڕەوكردنی پاكوخاوێنی دەستەكان و پاراستنی دووریی كۆمەڵایەتی تا ئەوكاتەی ڤاكسین بۆ منداڵانیش بەردەست دەبێت. سەنتەری ئەمەریكی بۆ خۆپاراستن و كۆنترۆلكردنی نەخۆشییەكان CDC و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رێنمایی بەكارهێنانی ماسكی جۆری N95/FFP2 بۆ منداڵان دەكەن چونكە ئاستێكی بەرزی خۆپاراستن لە گەیشتنی ڤایرۆس و تەنۆلكە وردەكان بە دەم و لووت دابین دەكات و بە شێوەیەك دیزاین كراوە كە لەسەر قەبارە و شێوەی دەموچاری منداڵ بە دروستی دابنیشێت. جۆرێكی تری ماسكی گونجاو بۆ خۆپارستن لە كۆڤید19 لە منداڵاندا بریتییە لە ماسكی جۆری KeeoLife Kids Masks كە خۆپاراستن تا رێژەی 95-99% دابین دەكات و بە تەواوی بۆ شێوە و قەبارەی دەموچاوی زۆربەی هەرە زۆری منداڵانی ژێر تەمەنی 12 ساڵی گونجاو و كاریگەرە.

Top