کۆسۆڤۆ... پزیشکان تەلەفۆنێکی 3310ی نۆکیا لە گەدەی زیندانییەک دەردێنن

کۆسۆڤۆ... پزیشکان تەلەفۆنێکی 3310ی نۆکیا لە گەدەی زیندانییەک دەردێنن

 

 

دکتۆرەکانی کۆسۆڤۆ دوای دوو کاتژمێرلە ژووری نەشتەرگەری مۆبایلێکی 3310ی نۆکیایان لە سکی زیندانییەک دەرهێنا.

ئەم نەشتەرگەرییە ئاڵۆزە بە بەکارهێنانی ئیندۆسکۆپی بەبێ کردنەوەی گەدەی نەخۆشەکە ئەنجام درا.  ئەسكەندەر تالاکۆ، پسپۆڕی نەخۆشی گەوران کە سەرپەرشتیی تیمەکەی نەشتەرگەریی دەکرد، بە پەیامنێری فەرەنسای گوت:"ئێمە توانیمان مۆبایلەکە لە سكی  نەخۆشەکە دەربێنین بەبێ ئەوەی گەدەی بکەینەوە"  "هەروەها گرنگی تایبەتیمان بە پاتریی تەلەفۆنەکە داوە  و ئەگەری دزەکردنی ترشیش بۆ ناو مۆبایلەکە هەیە.

نەخۆشەکە بە پزیشکەکانی گوتبوو: کە 4 ڕۆژ پێش ئێستا مۆبایلیەكەی قوت داوە.

تالاکو لەسەر سەختیی نەشتەرگەرییەكە گوتی:"کارەکەمان بەتەواوی وەک تێپەڕاندنی کێڵگەیەکی مین بوو، بەڵام خۆشبەختانە هەموو شتێک بە باشی و سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو"

تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە بۆچی زیندانییەکە مۆبایلەکەی قوت داوە، بەڵام بەرپرسانی زیندان گومان دەکەن کە ئەو زیندانییە مۆبایلەکەی بەکارهێناوە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ خەڵکی دەرەوەی زیندانەکە.

شایەنی باسە كە نۆکیا 3310 یەکێک بووە لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی کۆمپانیای فینلاندی، كە یەکەم جار لە ساڵی 2000دا كەوتە بازاڕەوە و هەواداری زۆری هەبوو  لەگەڵ پێشکەوتنی پیشەسازیی مۆبایل، كە خەڵکێكی زۆر بەکاریان دەهێنا، ئێستا خەڵك بە دەگمەن ئەم مۆبایلە سەرەتاییانە بەكار دەهێنن.

 

 

 

Top