سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەردانی تاران دەكات

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەردانی تاران دەكات

 

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕافایل گرۆسی ڕایگەیاند كە سەردانی تاران دەکات بۆ دەست پێ كردنەوەی ئەو  گفتوگۆیانەی کە كێشەكانی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا ئاسان بکات، لە کاتێکدا مەترسی ئەوە لە ئارادایە تەنگژەو گرژییەكان زیاتر ببن و دانوستانەکانیش شکست بهێنن سەبارەت بە  بووژاندنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ ئێراندا.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسەکە ڕاگەیاند کە هیچ پێشکەوتنێک لەسەر ئەو كێشانە نەكراوە لەوانە ڕوونکردنەوەی هۆکاری ئاسەواری یۆرانیۆم کە لە زۆربەی شوێنە کۆنەکاندا دۆزراوەتەوە.  هەروەها دەستڕاگەیشتنی بەپەلە بە هەندێک لەو کەلوپەلانەی کە بۆ چاودێری دانراون بۆ ئەوەی ئاژانسەکە بتوانێت بەدواداچوون بکات بۆ ئەو پارچانە لە ئێران.

بەپێی ڕێکەوتنی ساڵی 2015ی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز، تاران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر سنووردارکردنی چالاکییە ناوکییەکانی لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکاندا.

Top