سەنا بەرزنجی سوپرایزی هەیە

سەنا بەرزنجی سوپرایزی هەیە

كچە گۆرانیبێژی كورد(سەنا بەرزنجی) سوپرایزێكی جیاوازی بە هەوادارانی ڕاگەیاند .

سەنا بەرزنجی لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ڕایگەیاند كە لە ماوەكانی ڕابردوودا ئاڵبۆمی گۆرانی (ڕاز)ی بڵاو كردەوەو بەهۆی كەرەنتینەو مەترسی لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا نەیتوانی ئەڵبۆمە گۆرانییەكەی بەشێوەی(CD)بڵاوبكاتەوە, بۆیە لە ئێستادا سەنا دەیەوێت لەڕێی بڵاوكراوەیەكی نوێ لە ئەنستگرام لە نێو كۆمێنتەكان تەنها 5 كەس هەڵبژێرێت بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی ئەو خەڵاتە .

لەبارەی ئەڵبۆمی ڕاز سەنا دەڵێت ژمارەیەك كۆپیكراو بەشێوەی (سی دی) لەبەردەستە و تاوەكو ئێستا بڵاونەكراوەتەوەو لە هیچ شوێنێك دەست ناكەوێت, هەروەها دەڵێت چەند دانەیەكی كەمی لەو كۆپییانە بە كەسە نزیك و ئازیزەكانی خۆی وەكو دیاری بەخشیوە .

ئاسۆ كاكەیی

سەنا بەرزنجی سوپرایزی هەیە
سەنا بەرزنجی سوپرایزی هەیە
Top