جۆرج قەرداحی دەبێتە وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان

جۆرج قەرداحی دەبێتە وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان

دوابەدوای ئاڵۆزییەكانی ناوەخۆی وڵاتی لوبنان و سەرهەڵدانی گرانی نرخی كەلوپەل بەتایبەت نان و سوتەمەنی, بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە بە سەرۆكایەتی (نەجیب میقاتی) حكومەتێكی نوێ پێكهێنرا .

بەم هۆیەوە ڕاگەیەندكارو پێشكەشكاری دیاری لوبنانی(جۆرج قەرداحی) وەكو وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان دەستنیشان كرا .

بەپێی ڕاپۆرتێكی (BBC) بڵاوكراوەتەوە كە تەنها لە چەند مانگی ڕابردوودا دراوی لوبنانی لە سەدا 90ی بەهای خۆی لەدەستدا, كە بەمەش ڕێژەیەی هەژاری بەرزبوونەوەیەكی زۆری بەخۆیەوە دی لە نێو ئەو وڵاتەدا .

 ئاسۆ كاكەیی

Top