ئایا ئەساڵە نەسڕی هاوسەرگیری كردەوە

ئایا ئەساڵە نەسڕی هاوسەرگیری كردەوە

لە ئێستادا ئەساڵە نەسڕی ڕۆژنامە عەرەبییەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە .

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هاوسەرگیری خانمە گۆرانیبێژی سووری (ئەساڵە نەسڕی) بەشێكی زۆری بەكارهێنەرانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی سەرقاڵ كردووە, خانمە ڕاگەیەندكاری كوەیتی(مەی عیدان) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام چەند وێنەیەكی ئەساڵە نەسڕی و كەسێكی بڵاوكردۆوتەوە بەناوی (حەسەن فایەق) و پیرۆزبایی لە ئەساڵە دەكات بۆ سێهەم جاری هاوسەرگیرییەكەی .

ئایا ئەساڵە نەسڕی هاوسەرگیری كردەوە

هاوسەرگیری ئەساڵە نەسڕی لەگەڵ (حەسەن فایق) كە دەكاتە بەڕێوەبەری كارەكانی هونەرمەندی عێراقی(ماجد موهەندس), زوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگدانەوەی لێكەوتەوە, بەڵام تاوەكو ئێستا ئەساڵە نەسڕی هیچ ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەم بابەتەوە نەخستووەتە ڕوو .

لە ڕابردوودا ئەساڵە نەسڕی دوو جار پڕۆسەی هاوسەرگیری هەڵوەشاندەوە كە جاری یەكەم لەگەڵ ئاوازدانەری میوسیزیانی  سووری (ئەیمەن زەهەبی) هاوسەرگیری كرد بەڵام دوای نزیكەی 13 ساڵ لە یەكتر جیاوبوونەوە, لە دواییدا ئەساڵە لەگەڵ دەرهێنەر و بەرهەمێنەری فەلەستینی(تارق ئەلعریان) هاوسەرگیری كرد كە ئەو پڕۆسەیەش ساڵی 2006 تاوەكو 2020ی خایاند .

ئاسۆ كاكەیی

Top