شۆڕشی 11ی ئه‌یلوول، مێژوو و شوناسی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستانه‌

شۆڕشی 11ی ئه‌یلوول، مێژوو و شوناسی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستانه‌


60ساڵ پێش ئێستا له‌و كاته‌ی‮ ‬تاریكی‮ ‬و نائومێدی‮ ‬باڵی‮ ‬ره‌شی‮ ‬كێشابوو به‌سه‌ر خاك و خه‌ڵكی‮ ‬كوردستان و دوژمنان له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ خه‌ریكی‮ ‬سڕینه‌وه‌ و له‌ناوبردنی‮ ‬گه‌له‌كه‌مان بوون،‮ ‬ئا له‌م كاته‌دا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان به‌رێبه‌رایه‌تی‮ ‬بارزانی‮ ‬باوك و سه‌ركرده‌ توانی‮ ‬شۆڕشێكی‮ ‬جه‌ماوه‌ری‮ ‬له‌ دژی‮ ‬سته‌م و زۆرداریی‮ ‬داگیركه‌ران به‌رپا بكات، كه‌ بڵێسه‌ی‮ ‬ئه‌م شۆڕشه‌ بوو به‌ هه‌وێنی‮ ‬بنیاتنانی‮ ‬ده‌ستكه‌وته‌كانی‮ ‬ئه‌مڕۆ‮.‬ ئه‌و شۆڕشه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌ی‮ ‬به‌ڕابه‌رایه‌تیی‮ ‬باوكی‮ ‬كورد مسته‌فا بارزانیی‮ و پێشڕه‌وایه‌تیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و به‌ پشتوپه‌نای‮ ‬خه‌ڵكی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬كوردستان هه‌ڵگیرسا‮.‬ پێش شۆڕشی‮ ‬مه‌زنی‮ ‬ئه‌یلوول هه‌رچی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬دیكه‌ هه‌بووه‌،‮ ‬هه‌مووی‮ ‬ناوچه‌یی‮ ‬بووه‌ و له‌ سنووری‮ ‬ناوچه‌كه‌ی‮ ‬خۆی‮ ‬تێپه‌ڕی‮ ‬نه‌كردووه‌،‮ ‬به‌ڵام شۆڕشی‮ ‬ئه‌یلوول شۆڕشێكی‮ ‬زۆر جیاواز بوو له‌ شۆڕشه‌كانی‮ ‬دیكه‌‮. ‬له‌ شۆڕشی‮ ‬ئه‌یلوول كوردستانیان بێ جیاوازی‮ ‬ئایین و نه‌ته‌وه‌ به‌ده‌نگی‮ ‬به‌رز‮ ‬وتیان نا بۆ چه‌وسانه‌وه‌ و سته‌مكاری‮ ‬به‌ڵێ بۆ رزگاری‮ ‬هه‌میشه‌یی‮ ‬و سه‌ربه‌خۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان له‌مێژووی‮ ‬پڕله‌سه‌روه‌ری‮ ‬خۆیدا خاوه‌نی‮ ‬درێژترین شۆرش و قوربانیدانه‌ له‌پێناوی‮ ‬ئازادی‮ ‬و به‌ده‌ستهێنانی‮ ‬مافه‌‮ ‬ڕه‌واكانی‮ ‬گه‌له‌كه‌مان‮. ‬شۆڕشی‮ ‬ئه‌یلوول له‌ كاتێكدا به‌رپابوو كه‌ كورد و كوردستان تووشی‮ ‬نائومێدی‮ ‬ببوون،‮ ‬به‌ڵام شۆڕشی‮ ‬ئه‌یلوول ئومێدی‮ ‬بۆ ته‌واوی‮ ‬كوردستانیان له‌ هه‌موو پارچه‌كانی‮ ‬دیكه‌ی‮ ‬وڵات گه‌ڕانده‌وه‌‮. ‬كڵپه‌ و‮ ‬ڕووناكی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئه‌یلوول گه‌یشته‌ به‌شه‌كانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان و رووناكی‮ ‬به‌خشی‮ ‬به‌سه‌ر بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬نه‌ته‌وه‌ییمان‮. ‬شۆڕشی‮ ‬ئه‌یلوول بوو به‌ فێرگه‌ و قوتابخانه‌یه‌كی‮ ‬مه‌زن كه‌ سه‌دان تێكۆشه‌ر و قاره‌مانی‮ ‬گه‌له‌كه‌مان له‌م رێگایه‌ ‬بۆ ئازادی‮ ‬كوردستان گیانیان به‌خشی‮‮. ‬ شۆڕشی‮ ‬ئه‌یلوولی‮ ‬مه‌زن به‌رێبه‌رایه‌تیی‮ مه‌لا مسته‌فا بارزانی‮ چۆكی‮ ‬به‌ گه‌وره‌ترین و دڕنده‌ترین رژێمی‮ ‬ئه‌وكات دادا‮.‬ ئه‌م شۆرشه‌ توانی‮ ‬رژێم له‌ ئاست داواكارییه‌ ره‌واكانی‮ ‬گه‌له‌كه‌مان بخاته‌ ژێر فشارێكی‮ ‬گه‌وره‌ی‮ ‬جه‌ماوه‌ری‮ ‬و سه‌ربازی‮ ‬له‌م رێگایه‌وه‌ گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت بۆ گه‌له‌كه‌مان هاته‌كایه‌وه‌، كه‌ خۆی‮ ‬له‌ رێكه‌وتننامه‌ی‮ ‬11ی‮ ‬ئادار ده‌بینییه‌وه‌ كه‌ بۆ‮ ‬یه‌كه‌مجار بوو له‌ مێژوودا رژێمه‌ داگیرگه‌ره‌كانی‮ ‬كوردستان به‌م ئاسته‌ دانبنێن به‌بوون و ناسنامه‌ی‮ ‬نه‌ته‌وه‌ی‮ ‬كورد‮. ‬له‌ كاتێكدا‮ ‬یادی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مه‌زنی‮ ‬ئه‌یلوول ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كوردستان به‌قۆناغێكی‮ ‬هه‌ستیار گوزه‌ر ده‌كات كه‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێ كورد و كوردستان‮ ‬یان‮ ‬یه‌كده‌نگ و‮ ‬یه‌كڕه‌نگ بن بۆ پاراستنی‮ ‬خاك و خه‌ڵكی‮ ‬كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی‮ ‬ده‌سكه‌وتی‮ ‬زیاتر بۆ گه‌له‌كه‌مان‮. ‬سه‌رهه‌ڵدانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مه‌زنی‮ ‬ئه‌یلوول قوتابخانه‌ی‮ ‬سه‌رهه‌ڵدانی‮ ‬هۆشیاریی‮ ‬نه‌ته‌وه‌یی‮ ‬و‮ ‬ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‮ ‬داگیركاری‮ ‬به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی‮. ‬ئه‌مڕۆ 60‮ ‬ساڵه‌ی‮ ‬هه‌ڵگیرسانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مه‌زنی‮ ‬ئه‌یلووله‌،‮ ‬شۆڕشێك كه‌‮ ‬یه‌كه‌م موژده‌ی‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬ده‌سه‌ڵاتی‮ ‬پڕ‮ ‬له‌ زوڵم و سته‌می‮ ‬داگیركه‌ران بوو،‮ ‬بۆ یه‌كه‌م جاریش بوو له‌ مێژووی‮ ‬گه‌لی‮ ‬كورددا هێز و وره‌ و متمانه‌ به‌خۆبوونی‮ ‬به‌گه‌لی‮ ‬كورد به‌خشی‮ ‬و بوو به‌ وه‌رچه‌رخانێكی‮ ‬گرینگ له‌ مێژووی‮ ‬گه‌له‌كه‌مان و ده‌ستپێكی‮ ‬ره‌تكردنه‌وه‌ی‮ ‬داگیركاری‮. ‬له‌ باره‌ی‮ ‬شۆرشی‮ ‬مه‌زنی‮ ‬ئه‌یلووله‌وه‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی‮ ‬ده‌ڵێت‮: “‬یه‌كه‌م موژده‌ی‮ ‬كۆتاییهاتنی‮ ‬ده‌سه‌ڵاتی‮ ‬پڕ‮ ‬له‌ زوڵم و سته‌می‮ ‬داگیركه‌ران بوو و ئه‌و شۆڕشه‌ توانی‮ ‬بۆ‮ ‬یه‌كه‌مجار‮ ‬یه‌كبوونی‮ ‬نه‌ته‌وه‌یی‮ ‬كورد بكاته‌ دیاری‮ ‬بۆ گه‌له‌كه‌ی‮ ‬و كۆتایی‮ ‬به‌هه‌ستی‮ ‬ناوچه‌گه‌رێتی‮ ‬و بێهێزی‮ ‬و په‌رته‌وازه‌یی‮ ‬هێنا و بڕوا و متمانه‌یه‌كی‮ ‬پۆڵایینی‮ ‬به‌خه‌ڵك به‌خشی‮ ‬و هه‌موو خه‌ڵكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬له‌ ده‌وری‮ ‬خۆی‮ ‬كۆكرده‌وه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ی‮ ‬په‌رته‌وازه‌ی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كرده‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‮ ‬به‌رگریكار و متمانه‌ پۆڵایین كه‌ چیدی‮ ‬زوڵمی‮ ‬قبووڵ نه‌ده‌كرد و داكۆكی‮ ‬له‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی‮ ‬و نیشتمانییه‌كانی‮ ‬خۆی‮ ‬ده‌كرد‮.”‬ شۆڕشی‮ ‬مه‌زنی‮ ‬ئه‌یلوول،‮ ‬شۆڕشێكی‮ ‬سه‌رتاسه‌ریی‮ ‬خه‌ڵكی‮ ‬كوردستان بوو كه‌ به‌ڕابه‌رایه‌تیی‮ (‬بارزانیی‮ باوك‮) ‬و سه‌ركردایه‌تیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هه‌ڵگیرسا‮. ‬شۆڕشی‮ ‬ئه‌یلوول وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی‮ ‬گه‌وره‌ ناوبردووه‌،‮ ‬كه‌ نه‌ك ته‌نیا بۆ پێگه‌یاندنی‮ ‬كادیری‮ ‬به‌توانا له‌ بواری‮ ‬خه‌باتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و سیاسه‌ت و نه‌ته‌وه‌دا،‮ ‬به‌ڵكو له‌ رووی‮ ‬ئیداری‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬و سه‌ربازیشه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی‮ ‬زۆر خه‌ڵكی‮ ‬پێگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ پاش‮ ‬ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ له‌ كاتی‮ ‬دامه‌زراندنی‮ ‬په‌رله‌مان و حكوومه‌تدا سوودیان لێوه‌رگیرا‮. ‬شۆڕشی‮ ‬شكۆداری‮ ‬ئه‌یلوول،‮ ‬ئه‌و شۆڕشه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌ی‮ ‬به‌رابه‌رایه‌تیی‮ ‬باوكی‮ ‬كورد مسته‌فا بارزانیی‮ ‬نه‌مر و پێشڕه‌وایه‌تیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و به‌ پشتوپه‌نای‮ ‬خه‌ڵكی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬كوردستان هه‌ڵگیرسا‮. ‬شۆڕشی‮ ‬مه‌زنی‮ ‬ئه‌یلوول هه‌موو ناوچه‌كانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گرته‌وه‌ هه‌ر له‌ زاخۆوه‌ تاكو خانه‌قین و مه‌نده‌لی،‮ ‬شۆڕشێكی‮ ‬سه‌رتاسه‌ریی‮ ‬كوردستان بوو نه‌ك شۆڕشێكی‮ ‬ناوچه‌یی‮. ‬پێش شۆڕشی‮ ‬ئه‌یلوول هه‌رچی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬دیكه‌ هه‌بوون،‮ ‬هه‌مووی‮ ‬ناوچه‌یی‮ ‬بوون و له‌ سنووری‮ ‬ناوچه‌كه‌ی‮ ‬خۆی‮ ‬تێپه‌ڕینه‌كردووه‌،‮ ‬به‌ڵام شۆڕشی‮ ‬ئه‌یلوول وه‌ك شۆڕشێكی‮ ‬زۆرجیاوازتر به‌رپا بوو، كه‌ توانی‮ ‬بۆیه‌كه‌مجار‮ ‬یه‌كبوونی‮ ‬نه‌ته‌وه‌یی‮ ‬كورد‮ ‬ڕابه‌گه‌یه‌نێ و كۆتایی‮ ‬به‌هه‌ستی‮ ‬ناوچه‌گه‌رێتی‮ ‬و بێهێزی‮ ‬و په‌رته‌وازه‌یی‮ ‬هێنا،‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئه‌یلوول له‌لایه‌ن حزبێكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬نه‌ته‌وه‌یی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬شۆڕشگێره‌وه‌ كه‌ پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانه‌ و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی‮ ‬و سه‌ركرده‌یه‌كی‮ ‬وه‌كو بارزانیی‮ ‬نه‌مرـه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی‮ ‬كراوه‌ كه‌ توانی‮ ‬هێزی‮ ‬خۆی‮ ‬له‌سه‌ركردایه‌تیكردنی‮ ‬شۆڕشێكی‮ ‬له‌و شێوه‌یه‌دا دژبه‌دوژمنانی‮ ‬كورد نیشان بدات‮. ‬ئه‌و شۆڕشه‌ له‌رووی‮ ‬سیاسییه‌وه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ حكوومه‌تی‮ ‬عێراق سیاسه‌تێكی‮ ‬شۆڤێنی‮ ‬ته‌واوی‮ ‬په‌یڕه‌و ده‌كرد و هه‌وڵیده‌دا كه‌ له‌عێراقدا به‌شداری‮ ‬كورد و عه‌ره‌ب نه‌مێنێت و له‌وكاته‌یشدا شۆڕشه‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تیی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نه‌مر و سه‌ركردایه‌تیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هه‌ڵوێستی‮ ‬هه‌بوو و هه‌ڵوێسته‌كه‌شی‮ ‬گه‌یشته‌ لوتكه‌ كه‌ خه‌باتی‮ ‬چه‌كداری‮ ‬بوو‮. ‬شۆڕشی‮ ‬ئه‌یلوول هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ پانتاییه‌كی‮ ‬گه‌وره‌ی‮ ‬جوگرافیی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستانی‮ ‬گرتبووه‌وه‌،‮ ‬له‌ رووی‮ ‬دیمۆگرافیاشه‌وه‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی‮ ‬كۆمه‌ڵگه‌ی‮ ‬كوردی‮ ‬گرتبووه‌وه‌،‮ ‬هه‌ر له‌ رۆشنبیرانه‌وه‌ بیگره‌ تاوه‌كو جووتیاران كه‌ به‌شێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬شۆڕش بوون‮. ‬له‌ هه‌مانكاتدا شۆڕشێك بوو كه‌ هه‌موو ئایین و ئایینزاكان به‌شداربوون تێیدا له‌ كریستیان و ئێزیدی‮ ‬و موسڵمان و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‮ ‬ته‌واوی‮ ‬كوردستان له‌ ئاشووری‮ ‬و كلدان و توركمان و هه‌موو پێكهاته‌كانی‮ ‬دیكه‌ی‮ ‬كوردستان‮. ‬ده‌توانین بڵێین كه‌ شۆڕشی‮ ‬مه‌زنی‮ ‬ئه‌یلوول‮ ‬یه‌كێك بووه‌ له‌و شۆڕشه‌ گرنگ و رووداوه‌ بایه‌خدارانه‌ی‮ ‬كه‌ دۆزی‮ ‬ره‌وای‮ ‬كوردی‮ ‬به‌وڵاتانی‮ ‬ده‌ره‌وه‌ ناساند‮. ‬له‌ رووی‮ ‬هه‌رێمییه‌وه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی‮ ‬كه‌ وڵاتانی‮ ‬ناوچه‌كه‌ جێبه‌جێیان ده‌كرد،‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئه‌یلوول ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‮ ‬هه‌بوو بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ و بۆ بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد له‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا و سه‌رله‌نوێ بووژایه‌وه‌‮. ‬شۆڕشی‮ ‬ئه‌یلوول توانی‮ ‬پانتاییه‌كی‮ ‬زۆر له‌ خاكی‮ ‬كوردستان ئازاد بكات و له‌و ناوچه‌ ئازادكراوانه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی‮ ‬كوردیی‮ ‬شۆڕشگێڕ‮ ‬دابمه‌زرێنێت كه‌ ره‌وایه‌تیی‮ ‬خۆی‮ ‬له‌ده‌سته‌ڵاتی‮ ‬شۆڕشگێڕییه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌‮. ‬شۆڕشی‮ ‬ئه‌یلوول له‌رووی‮ ‬دیپلۆماسییه‌وه‌ زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو كه‌توانی‮ ‬زنجیره‌یه‌كی‮ ‬زۆر كۆبوونه‌وه‌ و دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی‮ ‬عێراقدا بكات و رێككه‌وتننامه‌ی‮ ‬11ی‮ ‬ئاداریشی‮ ‬له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی‮ ‬عێراق واژۆ كرد كه‌ بۆیه‌كه‌مین جار‮ ‬یه‌كێك له‌حكوومه‌ته‌ داگیركه‌ره‌كانی‮ ‬كوردستان كه‌ حكوومه‌تی‮ ‬عێراق بوو،‮ ‬له‌وسه‌رده‌مه‌دا چۆكی‮ ‬بۆ داخوازییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‮ ‬كورد دادا كه‌ ئه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتێكی‮ ‬زۆر گه‌وره‌بوو‮. ‬شۆڕشی‮ ‬ئه‌یلوول بووه‌ په‌ناگایه‌ك بۆ كورده‌كانی‮ ‬هه‌موو پارچه‌كانی‮ ‬دیكه‌ی‮ ‬كوردستان و ته‌نانه‌ت بۆ هێزه‌ رزگاریخوازه‌كانی‮ ‬دیكه‌ی‮ ‬عێراق و وڵاتانی‮ ‬ناوچه‌كه‌ش كه‌ ده‌هاتنه‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی‮ ‬ژێرده‌سته‌ڵاتی‮ ‬شۆڕش و له‌وێ په‌ناده‌دران‮. ‬له‌ هه‌مانكاتدا تۆڕێكی‮ ‬په‌یوه‌ندیی‮ ‬گه‌وره‌ی‮ ‬له‌گه‌ڵ هێزه‌ شۆڕشگێره‌كانی‮ ‬دیكه‌ی‮ ‬جیهان و وڵاتانی‮ ‬دیكه‌ی‮ ‬جیهاندا دروستكرد‮. ‬له‌و ناوچانه‌ی‮ ‬كه‌ ئازادكرابوون ته‌نیا كاروباری‮ ‬خه‌ڵكیان به‌ڕێوه‌نه‌بردووه‌،‮ ‬به‌ڵكو لایه‌نی‮ ‬په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی‮ ‬گرنگی‮ ‬پێدراوه‌ و قوتابخانه‌ و بنكه‌ی‮ ‬ته‌ندروستی‮ ‬و دادگای‮ ‬كرده‌وه‌ و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‮ ‬و‮ ‬یاساییه‌كانی‮ ‬خه‌ڵكی‮ ‬چاره‌سه‌ر كردووه‌ و ئه‌من و ئاسایشی‮ ‬خه‌ڵكی‮ ‬دابین كردووه‌،‮ ‬ئه‌مه‌یش لایه‌نێكی‮ ‬زۆر گرنگی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئه‌یلوول بوو‮. ‬له‌لایه‌كی‮ ‬دیكه‌وه‌ شۆڕشی‮ ‬ئه‌یلوول قوتابخانه‌یه‌كی‮ ‬گه‌وره‌ بووه‌ نه‌ك ته‌نیا بۆ پێگه‌یاندنی‮ ‬كادیری‮ ‬نیشتمانی‮ ‬له‌بواری‮ ‬خه‌باتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و سیاسه‌ت و نه‌ته‌وه‌دا،‮ ‬به‌ڵكو له‌رووی‮ ‬ئیداری‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬و سه‌ربازییه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی‮ ‬زۆر خه‌ڵكی‮ ‬پێگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌پاش‮ ‬ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ له‌كاتی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬په‌رله‌مان و حكومه‌تدا سوودیان لێوه‌رگیرا‮. ‬له‌ ئێستاشدا،‮ ‬كه‌ هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانمان به‌رهه‌می‮ ‬خه‌باتی‮ ‬دوێنێی‮ ‬شۆرشی‮ ‬مه‌زنی‮ ‬ئه‌یلوول و ئه‌مرۆیه‌،‮ ‬ده‌خوازێت كه‌ گشت هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ پێناو پاراستنی‮ ‬ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌دیهێنانی‮ ‬گشت مافه‌ ره‌واكان،‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مه‌زنی‮ ‬ئه‌یلوول بكه‌نه‌ سه‌رچاوه‌ی‮ ‬بیروهزری‮ ‬خه‌بات و تێكۆشان و‮ ‬یه‌كبوون كه‌ كلیلی‮ ‬سه‌ركه‌وتنه‌ به‌ره‌و لوتكه‌.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

 

Top