60ساڵ شۆڕشێكی بەردەوام ، چەسپاندنی ئۆتۆنۆمی و سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ..

60ساڵ شۆڕشێكی بەردەوام ، چەسپاندنی ئۆتۆنۆمی و سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ..

شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ـ بەتەنیا بۆنە و مێژووییەكی ئاسایی و سادە نییە لە شۆڕش و رٍاپەرینەكانی گەلی كورد ، بەڵكو شۆڕشێكی بەردەوامی نەتەوەیی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو بە رابەرایەتیی باوكی رۆحیمان مستەفا بارزانیی لە دوێنی و ئەمڕۆیی بەردەوامی سەرۆكی پێشمەرگە هێژا مسعود بارزانییە كە درێژەپێدەری ئەو كاروانە خەباتە پر شانازییە كە رۆژ بە رۆژ سەركەوتن و دەستكەوتی گەورە بۆ نەتەوە و نیشتیمانەكەی لە مێژویی پرشانازیی تۆمارٍ كردووە و بەردەوامیشە.

پارتی دیموکراتی کوردستان دوور لە درووشمی باق و بریقی بێ کردار، بە درێژایی مێژووی خەبات و تێكۆشانی خۆی بە ڕابەرایەتی و لەژێر رۆشنایی رێنماییەکانی بارزانیی نەمر بەکردەوە سەلماندوویەتی کە داکۆکیکاری ڕاستەقینەی مافەکانی گەلی کورد ئامرازێک بووە بۆ بەدیهێنانی ئامانجی نەتەوەیی و نیشتمانی، بۆ ئەمەش دەستکەوتەکان و سەروەرییەکان و هەڵوێستەکانی گەواهیدەری ئەو راستییەن. پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەم قۆناغە شان بە شانی ئامانجە باڵاکەی گەلی کوردستان کە سەربەخۆییە، تێدەکۆشێ بۆ بەهێزکردنی کوردستان، ئەمەش تەنها ئامانجی پارتییە و هەر بە پارتییش بەدیدێت.

ئەمڕۆش پارتی دیموكراتی كوردستان بەرابەرایەتی بارزانیی بە روونی و لەبەر چاوی هەموولایەک روون و ئاشکرایە کە کێ دەیەوێ کوردستان لەسەر ئاستی عێراق و دەرودراوسێ و ناوچەکە و جیهاندا کوردستان بەهێزبێت و بە بەهێزی بمێنێتەوە، هەروەها کێن ئەوانەش كە دەیانەوێ کوردستان لە ژێردەستی عێراق و ئەم وڵات و ئەو وڵات بە بێ هێزی و لاوازی بمێنێتەوە؟! ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە خۆیان باوەڕیان بە هێز و جەماوەر و ئیرادەی خۆیان نییە و وەک مشەخۆر، خۆراک و هێزی خۆیان لە وڵاتانی دیکە و لایەنی ناحەز بە مافەکانی گەلی کوردستان وەردەگرن! ئاخر هەر دوێنێ بوو کوردستان ڕووبەڕووی مەترسیدارترین دوژمنێکی وەک داعش بووەوە، بەڵام بە ئیرادەی پێشمەرگە و جەماوەری خۆڕاگری کوردستان و بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، توانرا شکست بەو هێزە دژ بە گەلی کوردستان و دژ بە مرۆڤایەتییە بهێنرێت. دوای شەڕی داعش کوردستان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورە و شکۆدار و مێژووییدا وەستا و بە بەڵێ دەنگی بۆ سەربەخۆیی دا، بەڵام پیلانی دوژمنان و ناحەزان و خیانەتی ناوخۆ رووبەڕڕووی ئەو مافە ڕەوایەی کورد وەستایەوە کە مافێکی سەرەتایی هەموو گەل و نەتەوەیەکە گوزارشت و بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، بەڵام ئەوەی گرنگ بوو ئەنجامدان و سەرکەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بوو، لەوەش گرنگتر بەشداریکردنی سەرجەم ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بوو لەو پڕۆسە نیشتمانی و نەتەوەییەدا و گرنگتر لەوەش بەرزیی ڕێژەی دەنگی بەڵێ بوو لەو ناوچانەدا.


ئینجا پارێزگاریكردن لە قەوارەی هەرێمی كوردستان لە گەورەترین پیلانگێری و گەمارۆدانی هەرێمایەتیی پاراست
ئەمڕۆش كە ناوچەكە لە بەردەم گۆرانكاری و پێشهاتی نوێیە و کوردستان لەبەردەم هەڕەشە و پیلانی زۆر و جۆراوجۆردایە و پێویستی بە خۆڕاگری و ڕووبەڕووبوونەوە و ئیستیجابەی بەهێزی ئەو تەحەددیاتانە هەیە، ئەمەش بێگومان بە هێزێکی ڕەسەنی نیشتمانی و نەتەوەیی دەکرێ کە داکۆکیکاری ڕاستەقینە و هەڵگری پەیام و بەرنامە و ئامانجی نەتەوەیی و نیشتمانی و مافەکانی گەلی کوردستان بێ، ئەو هێزەش تەنها پارتی دیموکراتی کوردستانە، تا پارتییش بەهێز بێ، کوردستان بەهێز دەبێ، تا کوردستانیش بەهێزبێ، مافەکانی گەلی کوردستان پارێزراو دەبێ و هەنگاویش دەنرێ بۆ بەدیهێنانی ئامانجە مەزن و پیرۆزەکە، بەرێگەی كوردستانێكی بەهێزترەوە و ئاسۆیەكی گەش.

Top