گەنجێك لەكاتی رزگاركردنی هاوسەرەكەی لە ئاوی گەلی عەلی بەگ خنكاوە

گەنجێك لەكاتی رزگاركردنی هاوسەرەكەی لە ئاوی گەلی عەلی بەگ خنكاوە


ئێوارەی ڕۆژی هەینی گەنجێكی دانیشتووی هەولێر لە سەیرانگەی گەلی عەلی بەگ لە كاتی ڕزگاركردنی خێزانەكەی لە خنكان ئەوە خۆی لە ئاوی رووبارەكەدا دەخنكێت.
بەیار محیەدین وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند ئێوارەی ڕۆژی هەینی 10/9/2021 رووداوێكی خنكان لە رووباری گەلی عەلی بەگ روویدا كە گەنجێك بوو بە ناوی (ه، م، م)كە تەمەن 28 ساڵەو خەڵكی كەركووك بووە و دانیشتووی گەڕەكی قەڵای نوێی شاری هەولێرە، تەرمەكەی لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە رووبارەكە دەرهێنراوە.
هەروەها وتەبیژی بەرگری سۆران ئاماژەی بەوەشدا كە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان و وتەی خێزانی گەنجە خنكاوەكە ئەوە رووداوەكە بەو شێوەیەبوو لەكاتێكدا كە هاوسەری گەنجەكە كەوتووەتە ناو رووبارەكەوە ئەوە پیاوەكەی رزگاری كردووە، بەڵام لەو كاتەدا خۆی كەوتووەتە ناو رووبارەكە و خنكاوە.
شایانی باسە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستاكە لە رووبارەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی ئیدارەی سۆران 12 كەس خنكاون.

Top