بەهای نەوتی خاو روو لەبەرزبوونەوەیە

بەهای نەوتی خاو روو لەبەرزبوونەوەیە

دوای كۆتایهاتنی زریانی ئایدا كە زیانێكی گەورەی بەكەنداوی مەكسیكی ئەمەریكا گەیاند ، بەرپرسانی پاڵاوتگەكانی ئەو وڵاتە و كێڵگە نەوتەكانی لەهەوڵی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان و ناردنە دەرەوەی نەوتی خاون، لەگەڵ ئەمەش دا ت ئێستا بەهای بەرمیلێك نەوتی خاو كەم نەبووەتەوە ، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بەرێژەی 0.5% بەرزبووەتەوەو گەیشتۆتە سەرووی 72 دۆلار ، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تەكساسیش سنووری 69 دۆلاری تێپەڕاند .
چاودێرانی بازاڕە داراییەكان و بۆرسەكانی نەوت لەجیهاندا پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت دەكەن هەرچەندە بەهۆی تەشەنەكردنی پەتای نوێی كۆرۆنا زیانی بەگەشەی ئابووری جیهان گەیاندووە بەڵام ئەمە نەبووە هۆی كەمبوونەوەی بەهای نەوتی خاو ، هەوڵەكانی رێكخراوی جیهانی ئۆپێكیش بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو شكستی هێناو وا پێناچێت بەمنزیكانە وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوەكەو لەدەرەوەی رێكخراوەكەش هەوڵی زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بدەن، چونكە نرخە نوێیەكانی نەوتی خاو بەشێك لەزیانەكانی پێشووی ئەو وڵاتانە پڕ دەكاتەوە بۆیە هەمووان لەسەر ئەوە كۆكن كە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو زیاد نەكەنەوە.

Top