لەمەودوا ئۆتۆمبێلەكان بە دار كار دەكەن

لەمەودوا ئۆتۆمبێلەكان بە دار كار دەكەن

لە وڵاتی ئۆكڕانیاوە سەرەتای شۆڕشێكی نوێ لە سووتەمەنی دەركەوتووە، ئەویش لە جێگەی بەنزین و گازوایل بۆ كارپێكردنی ئوتۆمبێلەكان دار بەكار دەهێنرێت، بیرۆكەكە لەلایەن ئەندازیارێك بەناوی (یۆجین چێرینگۆڤ) كەتەمەن (36) ساڵە هاتووەنتە ئاراوە و، چەندین ئۆتۆمبێلی لە گازەوە كردووە بە دار، كە لە دواوەی ئۆتۆمبێلەكە، شوێنی خستنەناوەوەی داری داناوە و هەر لەوێشەوە دارەكە دەسووتێت و هەڵم و وزەكەی بۆ ناو مەكینەی ئۆتۆمبێلەكە دەچێت، پاشان دەیكات بە جووڵە بۆ بزوێنەرەكان، بەڵام خێراییەكەی زۆر نییە و تەنیا دەتوانێت (80) كیلۆمەتر لە كاتژمێریكدا ببڕێت.

Top