پرۆژەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە كوردستان كارا دەكرێتەوە

پرۆژەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە كوردستان كارا دەكرێتەوە

 

لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، كە وەزارەت دەست دەکاتەوە بە پرۆژەی (تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی) کە مانگانە ١٥٠ هەزار دینار دەدەن بە کەسانی کەمدەرامەت.

 

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی ئاماژەی بەوەشدا كە  لە پێش مانگی ٩ی ٢٠١٥ لە هەرێمی کوردستان ٨٨ هەزار خێزان سوودمەند بوون لە پرۆژەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی کە مانگانە ١٥٠ هەزار دیناریان وەرگرتووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی ئەم پرۆسەیە ڕاگیرا.

 

شایانی باسە ئەم پڕۆژەیە پێک دێت لە ناونووسکردنی هەموو ئەو خێزانانەی لە هەرێمی کوردستان هەژار و کەمدەرامەتن و پێویستیان بە چاودێری و هاوکارییە.

كوێستان محەمەد جەختیشی لەوە كردەوە كە دەیانەوێت جارێکی دیکە بە فۆڕمێکی نوێ پرۆژەکە دەست پێ بکەنەوە و لیستەکان دووربن لە گەندەڵی و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە. گوتیشی ئەم پرۆژە نوێیە پاڵپشت نییە بە لیستە کۆنەکان و بۆ ئەم مەبەستە دەست دەكەن بە دروستكردنی لیستی نوێ.

 

 

Top