لە پرۆسەی ئەم جارەی دەنگدانی عێراقدا كاغەزێكی تایبەت بەكاردەهێنرێت

لە پرۆسەی ئەم جارەی دەنگدانی عێراقدا كاغەزێكی تایبەت بەكاردەهێنرێت

 

ڕۆژنامەی "سەباح"ی عێراقی لە زاری جەمانە غلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە لە لێدوانێكیدا بۆ ئەو ڕۆژنامەیە، ڕایگەیاندووە كە  لە لێدوانێکدا گوتوویەتی:  کاغەزی دەنگدان کۆدی ئەمنیی کوالێتی بەرزو تایبەتی تێدایە کە لەهیچ کاغەزێکی دیكەدا دووبارە نابێتەوە، لەکاتی کۆپیکردنیشدا ئەوە ئامێری تایبەت دەیناسێتەوەو قبووڵی ناكات.

 

ناوبراو زیاتر دەڵێت: کاغەزی دەنگدان لە ڕووی بارکۆدو کۆدکردنی ئەمنیی توندەوە زۆر لەو کاغەزانە جیاوازە کە لەهەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا بەکارهێنراون، تەنانەت ئەو مەرەکەبەی تێیدا بەکارهێنراوە جیاوازە، (83) جۆریش لە کاغەزی جیاواز بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردندا دابەشدەکرێت‌و ناوو وێنەو ژمارەی کەسی پاڵێواروی لەسەردەبێت. شایاینی باسە ئەو کاغەزەی دەنگدان تەنیا بەتیشکی ژێرسوور دەخوێنرێتەوەو بەچاوی ئاسایی نابینرێت.

Top