(لەیلا تاهر) وازهێنانی خۆی لە كاری هونەری ڕاگەیاند

(لەیلا تاهر) وازهێنانی خۆی لە كاری هونەری ڕاگەیاند

خانمە ئەكتەری بە ئەزموونی میسری (لەیلا تاهر) وازهێنانی خۆی لە كاری نواندن ڕاگەیاند .

دوابەدوای دەنگۆی وازهێنانی یەكجاری(لەیلا تاهر) لە كاری هونەری, لە ڕێی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بۆ كەناڵێكی عەرەبی ئاماژەی پێدا كە ماوەی 5 ساڵە وازی لە كاری هونەری هێناوەو زۆر ڕۆڵی پێشكەش كراوە بەڵام ئەو خۆی ڕەتی كردۆوتەوە, هەروەها ئاماژەی پێدا كە پاشگەزبوونەوەی لەم بڕیارەی لە كاتێكدا دەبێت كە ڕۆڵێكی گرنگی پێ ببەخشرێت .

لەم بارەیەوە لەیلا تاهر گوتی: كاری هونەریم پێشكەش كراوە بەڵام لەگەڵ مندا ناگونجێت و بۆیە گوتم ئەوەندە بەسە كە بۆ مێژوو تۆمارم كرد و پێویست ناكات كە لەبەر دەركەوتن و مانەوەم هەموو كارێك ئەنجام بدەم .

هەروەها لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا, (لەیلا تاهر)ی تەمەن 79 ساڵ وازهێنانەكەی ئاشكرا كردو هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ڕێزێك هەیە لە نێوان خۆی و جەماوەرەكەی و هیچكات هونەرەكەی نەكردووە بە پیشە, هەروەها گوتی: ئەوەندە بەسە كە بۆ مێژوو تۆمارم كردو خۆشەویستی جەماوەرەكەم بۆ كارەكانم گرنگترە .

ئاسۆ كاكەیی

Top