ئایا ئەلیسا دەگەرێتەوە بۆ كۆمپانیای ڕۆتانا

ئایا ئەلیسا دەگەرێتەوە بۆ كۆمپانیای ڕۆتانا

لە ئێستادا باسێكی زۆر دەربارەی گەڕانەوەی ئەلیسا دەكرێت بۆ كۆمپانیای (ڕۆتانا) كە تایبەتە بە كاری میوزیكی و بەرهەمهێنانی ئاڵبۆمی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپ .

لە ماوەكانی ڕابردوودا بە ووتەی بەشێك لە لایەنگرانی(ئەلیسا)ی خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی, دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە كە ئەلیسا تا ڕادەیەكی زۆر لە كاری هونەری دوور كەوتۆوتەوە كە هۆكارەكەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ئەلیسا بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە هونەرییەكانی لەگەڵ كۆمپانیای ڕۆتانا نەیتوانی وەكو پێشوو كۆنسێرتی بەرفراوان ئەنجام بدات, هەروەها بارودۆخی لەناكاوی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و داخستنی هۆڵی ئاهەنگەكان لەلایەكی ترەوە .

ئایا ئەلیسا دەگەرێتەوە بۆ كۆمپانیای ڕۆتانا

بەڵام لە ئێستادا ئەلیسا سوپرایزێكی بەهەوادارانی ڕاگەیاند و لە ڕێی پێگەیەكی ئەلیكترۆنی بەناوی(فن بۆكس)ی كۆمپانیای (ڕۆتانا) دەردەكەوێتەوە, كە بەمەش نزیكبوونەوەیەك لە نێوان ئەلیسا و ڕۆتانا درووست دەبێت, بەڵام دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ڕۆتانا ساڵی 2019 ئەم هەنگاوەی ئەلیسا شتێكی نوێ نابێت لەگەڵ ئەم لایەنە, چونكە ئەلیسا بەم دواییە بەهاوبەشی لەگەڵ وائل كەفوری و بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕۆتانا كۆنسێرتێكی گۆرانی لە عەرەبستانی سعودیە ئەنجامدا, كە هەر ئەمەش بوو وای كرد هەوادارانی ئەلیسا لە ڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە داوا بكەن بۆ بەرادەوامبوونی لەگەڵ ڕۆتاناو كاركردنی هەروەكو ساڵانی پێشوو .

دوایین ئەڵبۆمی گۆرانی ئەلیسا بریتی بوو لە (صاحبة راي) كە ئەلیسا پێش بڵاوكردنەوەی ئاماژەی پێدا ئەمە دوایین كاری دەبێت و چیتر لەگەڵ كۆمپانیای ڕۆتانا كار ناكات, كە ئەمەش دەنگو باسێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا .

ئاسۆ كاكەیی

Top