نمایشی دانس برێك بۆ شێرپەنجە

نمایشی دانس برێك بۆ شێرپەنجە

زۆربەی نمایشەكان كاتێك لە شوێنە گشتییەكاندا ئەنجام دەدرێن، بە مەبەستی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكارییە بۆ لایەنێك، یان شوێنێك. سێ گرووپ كە پێكهاتوون لە گرووپی (یەس ئەكادیمی) بۆ بەرەنگار بوونەوەی كانسەر و، ئەندامەكانیشی لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستانن، كە بەشێكیان لە ئەمریكاوە هاتوون، بەشێكی دیكەشیان لە شارەكانی عێراق لەگەڵ لاوانی كوردستاندا بە هاوكاریی گرووپی كرۆنیكلیزكرێو و كورد دانس، كە گرووپی چالاكن و، لە كۆمەڵە گەنجێك پێكهاتوون، كاریان دانس برێك و ڕاپ و جووڵەی سەیرە، لە شوێنە گشتییەكاندا بە نمایشە سەیرەكانیان سەرنجی خەڵك ڕادەكێشن، لەو ڕێگەیەوە ئەگەر داهاتێكیان لەلایەن خەڵكەوە پێگەیشت، ئەوانیش بە سەنتەر و نەخۆشخانەكانی شێرپەنچە و كانسەری دەبەخشن، دواجار لە شوێنی گەشتیاریی (گرین ئەلیڤن) لە شاری هەولێر شەوانە بەپێی بەرنامەیەك چەندین نمایشی جۆراوجۆریان پێشكەش بە خەڵك كرد، نمایشەكە لە پێنج كەسی هەر سێ گرووپ بە میوزیكەوە سازكرا، كە هەر یەكە جووڵە و دانسە سەیرەكانیان نمایشی ئامادەبووان دەكرد، ئەندامانی هەر سێ گرووپەكە لە كوڕ و كچ پێكهاتوون، كە چەندین خەون و پلانیان بۆ داهاتوو هەیە.

Top