فرمێسك ڤیدیۆ كلیپی (تارمایی) بڵاوكردەوە

فرمێسك ڤیدیۆ كلیپی (تارمایی) بڵاوكردەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ(فرمێسك حافیز) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە .

ئەم گۆرانییە نوێیەی فرمێسك كە ناونیشانی (تارمایی) بۆ دیاری كراوە, فرمێسك خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (ڕەنج سەنگاوی) شعرەكەی نووسیوەتەوە, هەروەها موزیكی ئەم بەرهەمە لەلایەن(حامد موختاری) كاری لەسەر كراوە .

مانگی ڕابردوو فرمێسك لەبارەی گۆرانی (تارمایی) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ئاماژەی پێدا كە ئەم بەرهەمە ڕەنجی مرۆڤی بێ هێلانەو بێ خاك وێنا دەكات, لە درێژەی نووسینەكەیدا دەڵێت: سترانی «تارمایی» یان « سامۆتک» خاوەنی هۆنراویەکی یەکجار جوان و پڕ مانایە کە رەنجی مرۆڤی بێ هێلانە و بێ خاک وێنا دەکات ، چیرۆکی ئەو جەستانە کە خاوەنی وڵات و ماڵ و حاڵن ، زمان و کلتووری خۆیان هەیه بەڵام هیچ شوێنیەکیان نیە بۆ مانەوە و حەوانەوە .
وێنەی گووزەری کچێکە لە جادەیەکی تەوەژماوی ، کچێکی تەنیا ، رێبواری رێگەیەکی مژاوی ، بێ منزڵ و بێ مەقسەد ، کچێک کە خەڵکی هیچ شوێنێکی ئەو هەسارە نیە و رێگەیەک دەپێوێ کە بژاردەی خۆی نیە .

ئاسۆ كاكەیی

Top