بیست یانه داوای گۆڵپارێزێكى كوردیان كردوه
بیست یانه داوای گۆڵپارێزێكى كوردیان كردوه
ئه‌ستێره كورده‌كانى به‌شدار له خولى عێراقی به‌رده‌وام چاوی یانه‌كانى تریان له‌سه‌ره بۆ رازی كردنیان بۆ یارى كردن له ریزى تیپه‌كان، یاسین كه‌ریم گۆڵپارێزى كوردی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه ماوه‌ى چه‌ند وه‌رزێكه یه‌كێكه له گۆڵپارێزه به توانا و ئه‌ستێره‌كانى خولى نایابى عێراقی، له‌گه‌ڵ یانه‌ى میناش رۆلێكى كاریگه‌رى بینیوه، ئه‌م وه‌رزه زیاتر له بیست یانه‌ى به‌شداربووى خولى عێراقی داواى گرێبه‌ستى له‌م یاریزانه كورده كردوه، له‌م باره‌شه‌وه یاسین كه‌ریم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌مساڵ زیاتر له بیست یانه‌ى شاره‌كانى عێراقی و كوردستانیش داواى مۆركردنى گرێبه‌ستیان لێم كردوه بۆ یارى كردن له خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى (شورته، زه‌ورا، هه‌ولێر، نه‌فت، به‌غداد، نه‌فتى میسان، دیوانیه،نه‌ورۆز، زاخۆ، زه‌ورا، زاخۆ، ته‌له‌به) جگه له‌وه‌ش چه‌ندین یانه‌ى وو‌ڵاتى ئێرانیش داواى یاری كردنیان كرد، به‌ڵام دواى بیركردنه‌وه‌یه‌كى باش له نێو هه‌موو یانه‌كانى كه داواى گرێبه‌ستیان كردبوو، یانه‌ى شورته‌م هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ى له وه‌رزى نوێی خولى نایابى عێراقی بتوانم به‌رگرى له تۆری گۆڵى ئه‌و یانه‌یه بكه‌م، ده‌مه‌وێ له یانه‌ى شورته زیاتر گرنگى به‌تواناكانى خۆم بده‌م وه‌كو گۆڵپارێزێكى كوردى پیشه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ببمه ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى خوله‌كه، جگه له‌وه‌ش وه‌كو كوردێك ببمه خاوه‌ن ناوبانگێكى گه‌وره له سه‌ر ئاستى عێراق و ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ى له‌تواناشم بێت خزمه‌تى یانه‌ى شورته ده‌كه‌م، ئه‌و یانه گه‌ورانه‌ى شارى به‌غداد خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكى زۆرن و چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى گه‌وره له ریزى ئه‌م یانانه یارى ده‌كات، وه‌كو گۆڵپارێز ده‌مه‌وێ له هه‌ر یانه‌یه‌ك بم جێ په‌نجه‌م دیار بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى خۆم و یانه‌كه‌ش به‌ره‌ووپێشببه‌م.وه‌كو یاریزانیش هیچ گرفتێكم نییه كه ماوه‌یه‌كى زۆره له خولى نایابی عێراقی یارى ده‌كه‌م.
كارزان كانه‌بی