كوردێك سێ بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى شه‌تره‌نج به‌ده‌ست ده‌هێنێت

كوردێك سێ بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى شه‌تره‌نج به‌ده‌ست ده‌هێنێت

كوردێك سێ بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى شه‌تره‌نج به‌ده‌ست ده‌هێنێت
بەسەرپەرشتی یەكێتی شەترەنجی نێودەوڵەتی (FIDE) د. دڵزار حەمەساڵح سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد بەشداری سیمینارێكی یەكێتی شەترەنجی ئاسیا دەكات و سەركەوتوو دەبێت لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی و بەمەش دەبێتە یەكەمین كورد كە 3 بڕوانامەی نێودەوڵەتی هەبێت. لەرێگای ئۆنلاین و لەماوەی نێوان 28تا 31ی تەمموزی 2021 ئەكادیمیای یەكێتی شەترەنجی نیودەوڵەتی بەچاودێری راستەوخۆی یەكێتی شەترەنجی نێودەوڵەتی سیمینارێك بەڕێوەچوو، كە لە دەستپیكدا هشام ئەلتاهر ئەمینداری گشتی یەكێتی شەترەنجی ئاسیا و سۆلاكۆگلو ئۆزگور سەرۆكی چالاكییەكانی یەكیتی ناوبرا و كاستۆ ئەبۆندۆ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یەكێتی ئاسیا و مهرداد باهلیفان زادە ئەمینداری لیژنەی بنەماكانی یەكیتی ئاسیا ئامادەبوون، مەهدی عەبدوڵرەحیم سەرۆكی لیژنەی ینەماكانی یەكێتی شەترەنجی نێودەوڵەتی و سەرۆكی لیژنەی ناوبژیوانان سیمینارەكەیان بەڕێوەبرد و تیایدا دڵزار حەمەساڵح كە تاكە كوردێك بوو لەنێو 12 وڵات بەشداری كردبوو توانی سەركەوتوو بیت و بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت، جێی باسە د. دڵزار حەمەساڵح بووە خاوەنی 3 بروانامەی نێودەوڵەتی وەك بڕوانامەی راهێنەرایەتی و ناوبژیوانی و رێكخەر و لەماوەی رابردوودا چەندین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی عێراق، تونس، رووسیا، هەنگاریا، هەروەها تاكە رێكخەریشە لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق زۆرترین پاڵەوانێتی نێودەولەتی و نیشتمانی ریكخستووە كە 70 پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی بوو.
كارزان كانه‌بی

Top