هانى گه‌نجان بدرێت بۆ وه‌رزش كردن
سمكۆ عه‌لی ڕاهێنه‌ر و یاریزانى له‌ش جوانى
هانى گه‌نجان بدرێت بۆ وه‌رزش كردن
هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان یه‌كێك له‌م شارانه‌ى كه خاوه‌نى چه‌ندین یاریزانى به‌توانایه له یارییه جۆراوجۆره‌كانى وه‌رزشیى، یارى له‌ش جوانیش به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو په‌ڕه‌ى سه‌ندووه له‌م شاره به كردنه‌وه‌ى چه‌ندین هۆڵى وه‌رزشیى خولیاى یاریزانانى لاوى بۆ ئه‌م یارییه ڕاكیشاوه یه‌كێك له‌م یاریزانه به‌توانایانه‌ش كه ماوه‌یه‌كى زۆره له خزمه‌تى ئه‌م یارییه ئه‌ویش سمكۆ عه‌لی كه یه‌كێك له پاڵه‌وانه و خاوه‌ن چه‌ندین بڕوانامه‌یه له بوارى راهێنه‌رایه‌تى، جگه له‌وه‌ش ئێستا ئه‌و خه‌ریكى پێگه‌یاندنى چه‌ند یاریزانێك و به‌هره مه‌ندێكه بۆ دوا رۆژى ئه‌م یارییه له رێگه‌ى هۆڵه وه‌رزشییه‌كان، ناوبراو بوو له دایك بووى ساڵى 1984ه ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
* ئاستى یارى له‌شجوانى به شێوه‌یه‌كى گشتى چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
-به شێوه‌یه‌كى گشتى یارى له‌شجوانى به‌ره‌وپێشچوونى به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیه‌وه به تایبه‌تى له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایدا خه‌ڵكێكى زۆر روویان له‌م یارییه كردوه.
* به بۆچوونى تۆ وه‌كو پاڵه‌وانێك، چى بكرێت باشه بۆ به‌ڕه‌وو پێش چوونى ئه‌م یارییه؟
- هانى گه‌نجان بدرێت بۆ وه‌رزش كردن و به‌تایبه‌تى راگه‌یاندنه‌كان كه‌م گرنگى به یاری له‌شجوانى ده‌ده‌ن، جگه له‌وه‌ش كرێ به‌شدارى كردنى مانگانه بۆ قوتابیان كه‌م بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌رده‌وام بم له یارى له‌شجوانى.
* كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى ساڵانه یه‌ك جار ئایا ده‌بێته هۆكار بۆ پێشوه‌چوونى ئه‌م یارییه؟
-ساڵانه كردنه‌وه‌ى یه‌ك پاڵه‌وانێتى به‌س نییه بۆ پێشكه‌وتنى پاڵه‌وانه‌كان، به‌ڵام هیچ هاوكارییه‌كیش نییه نه لایه‌نی ماددی نه مه‌عنه‌وی یاریزان له سه‌ر ئه‌ركى خۆى ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان، ئه‌وه‌ش یاریزانان هه‌ندێك كات سارد بوونه‌وه‌یه‌ك به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن.
* گرفتى یارى له‌شجوانى له چى ده‌بینى؟
-گرفتى ئێمه به گشتى ئه‌وه‌یه له هه‌ر كۆلان و سوچێك هۆلێك هه‌یه جا نازانین مه‌رجی ته‌ندروستى هه‌یه یان نا، یان به پێى رێنماییه‌كانی یه‌كێتى له‌ش جوانى كوردستان دانراوه، ئه‌گه‌ر هاوكارى یه‌كێتى ناوه‌ندى له‌ش جوانى كوردستان بكه‌ین هه‌موومان زۆر پێش ده‌كه‌وین.
*كردنه‌وه‌ى ئه‌م هۆڵانه تا چه‌ند لایه‌نێكى خزمه‌ته و ئه‌وى تر‌ى بارزگانى؟
-كردنه‌وه‌ى هۆڵه‌كان زیاتر من بۆ رووى بازرگانییه‌كه‌ى ده‌بینم نه‌ك خزمه‌ت كردن.
* هه‌ست ناكه‌ى ئێستا ئه‌م یارییه زیاتر په‌ره‌ى ساندوه له ناو چینى گه‌نجان؟
-به‌لێ گه‌نج و لاوه‌كان زیاتر روویان له‌م یارییه كردوه به رێژه‌یه‌كی زۆر، چونكه رووخسار و له‌شێكى جوان پێشان ده‌دات.
* به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتوو؟
-خزمه‌ت به گه‌نجان بكه‌م به تایبه‌تى قوتابیه به‌رێزه‌كان هه‌وڵده‌ده‌م داشكان بكه‌م له نرخی هۆڵه‌كان ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان.
* بڕیارى وازهێنانى یه‌كجاریت نه‌داوه له‌م یارییه؟
- له ئێستادا نه‌خێر بیرم له وازهێنان نه‌كردۆته‌وه.
*باشترین ئه‌نجامه‌كانت وه‌كو یاریزان؟
- من زیاتر بیرم له ئه‌نجامى خۆم نه كردۆته‌وه ته‌نیا ئامانجم سوود گه‌یاندنه به یاریزانان.
*ئاماده‌كاری بۆ چى ده‌كه‌ى ؟
- بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى چه‌ند پاڵه‌وانیتێكی فتنس بكه‌م.
*هۆڵه‌كان تا چه‌ند سه‌لامه‌تى و رێنمایی ته‌ندروستیان تێدا جێ به‌جێ ده‌كرێت، كه ئێستا نه‌خۆشى گوازراوه هه‌یه؟
- به گشتى زۆربه‌ى هۆڵه وه‌رزشییه‌كان له رووى ته‌ندروستیه‌وه پاك و خاوێنن و كێشه‌ى ته‌ندروستیان نییه.
* زیاتر به چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامی له‌م یارییه؟
-به پاڵه‌وانى جیهانى بیك رامی، له كوردستانیش به جه‌واد جه‌عفه‌ر.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- هیوادارم ئه‌م یارییه زیاتر پێشبكه‌وێت له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵانیش كه به‌رده‌وام له خزمه‌تى وه‌رزشكارانن به بێ جیاوازى.