دارستانی شەپۆل لە شێوەی تسۆنامی

دارستانی شەپۆل لە شێوەی تسۆنامی

 

دارستەكان زۆربەیان شێوەیان ستانداردە كە ڕوویان بەرەو ئاسمانە، گەڵاكان لە سەرەوە و قەد و ڕەگیشیان لە خوارەوەیە، بەڵام دارستانی شەپۆل لە وڵاتی ئەڵمانیا یەكێكە لە سەیرترین دارستەكانی جیهان، بەهۆی ئەوەی دارەكانی ئەو دارستانە لە شێوەی شەپۆلەكانی دەریا بەرەو ستوونی، یان بەرەو خوارەوە ڕێگەیان گرتووە، ئەو دارستانە دەكەوێتە شاری هامبۆرگ، بۆتە جێگەی سەرنجی پسپۆڕان و ئەندازیارانی كشتوكاڵ كە دارەكان خۆڕسكن و، بەم چەشنە گەشە دەكەن و پێكدێن، بەرزیی هەندێ لەو دارە شەپۆلدارانە دەگەنە زیاتر لە چوار مەتر و، تا ئێستا بە سەیرترین دارستانی شەپۆل لە جیهاندا دەناسرێت، هەندێ لە پسپۆڕان پێیان وایە، هۆكاری بوونی دارەكانی ئەو دارستانە لە شێوەی شەپۆل، بۆ بەهێزیی ڕەشەبای ئەو ناوچەیە دەگەڕێتەوە، كە وا لە دارەكان دەكات لە كاتی گەشەدا بەرەو ئاسمان ڕێگەنەگرن و بە ستوونی بڕوێن.

Top