ریال مه‌درید هاتنى كامافینگاى راگه‌یاند
ریال مه‌درید هاتنى كامافینگاى راگه‌یاند
رۆژى سێشه‌ممه یانه‌ى ریال مه‌درید ئیسپانى مۆركردنى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یاریزانى فه‌ره‌نسى و یانه‌ى رین ئه‌دواردۆ كامافینگاى راگه‌یاند بۆ ریزى یانه‌ى شاهانه‌ى ئیسپانى، ریال مه‌درید له پێگه‌ى تویته‌ر هاتنى ئه‌و یاریزانه‌ى راگه‌یاندوه،ریال مه‌درید گرێبه‌ستى ئه‌و یاریزانه فه‌ره‌نسیه‌ی تاكو ساڵى 2027 راگه‌یاندوه ، به پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌كان بڕى گرێبه‌سته‌كه‌ى 31ملیۆن یۆرۆیه یاریزانه‌كه ته‌مه‌نی 18ساڵه یاریزانێكى به‌توانایه له هێلى ناوه‌ڕاست و له ریزى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا و یانه‌ى رین یارى ده‌كات، هاتنى ئه‌م یاریزانه بۆ ریزى یانه‌ى شاهانه گرنگى خۆى هه‌یه له دوا كاتژمێره‌كانى گواستنه‌وه‌ى یاریزانان ئه‌م گرێبه‌سته گرینگه‌ى ئه‌نجامدا.
كارزان كانه‌بی