پێڵاوە نووك درێژەكانی سەدەكانی پێشوو

پێڵاوە نووك درێژەكانی سەدەكانی پێشوو

 

لە سەدەی 14دا، ئەوەی پێڵاوەكانی نووك تیژ نەبووایە، وەك كەسێكی نەخوێندەوار، یان هەژار دەناسرا، پێڵاوی نووك تیژ، یان نووك درێژ، مۆدێكی باو بوو لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و بەتایبەت لە وڵاتی بەریتانیا، لە زانكۆی ئەبردین پسپۆرێك بەناوی (جینا دیتمار) تایبەت بە نەخۆشییەكانی كۆن، ئاماژەی بە بوونی وەرەم و گرێ لە زۆربەی قاچ ئەوانەدا كرد لە سەدەكانی پێشوودا ژیاون، هۆكارەكەشی گەڕاندنەوە بۆ پاڵەپەستۆی نووكتیژیی ئەو پێڵاوە لەسەر پەنجەكانی قاچ، كە وادەكات گرێ دروست بكات، ئەوەش دوای لێكۆڵێنەوە لە (177) پەیكەری مردووی سەدەكانی 11 تا 15، بۆیان دەركەوت كە زۆربەیان گرێ لە پەنچەكانی پێیاندا هەبووە، پێڵاوە نووك درێژەكانی ئەو كاتە درێژییان نزیكەی (31) سەنتیمەتر دەبوو، هەروەها پاژنەیەكی بەرزیشی هەبووە، زۆربەشیان لە دار دروست كراون.

Top