ئایا ئافرەتی دووگیان دەتوانێت ڤاكسینی كۆڤید وەربگرێت؟

ئایا ئافرەتی دووگیان دەتوانێت ڤاكسینی كۆڤید وەربگرێت؟

 

بەپێی ڕێنماییەكانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، زۆربەی جۆرەكانی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ئافرەتی دووگیان سەلامەتن، هەروەها ئەوەی لە لێكۆڵینەوەكاندا ئاماژەی پێ كراوە، تا ئێستا ئەوە نەسەلمێندراوە كە ڤاكسینی كۆرۆنا لەكاتی دووگیانیدا ببێتە ئەگەری زیانی لابەلای توندتر، یان كاردانەوەی جیاوازی لەش بەرانبەر بە ڤاكسین، بەگشتی هەمان زیانە لابەلاكانی پاش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە ئافرەتی دووگانیشدا دەدەكەون. پێویستە لەسەر ئافرەتی دووگیان كە پەیڕەوی ڕێنماییەكانی پێش و پاش وەرگرتنی ڤاكسین بكات، بۆنموونە ڕۆژێك پێش وەرگرتنی ڤاكسین پێویستە كە ژەمێكی خۆراكی سووكی ئێوارە بخۆیت و، بڕێكی باش ئاو بخۆیتەوە و، هەوڵ بدەیت شەو بە ئارامی بخەویت، ماسك ببەستە لەكاتی وەرگرتنی ڤاكسین، پاش وەرگرتنی ڤاكسین پێویستە كە ئافرەت بۆ ماوەی 30 خولەك لە ژێر چاودێریدا بمێنێتەوە، بۆ دڵنیابوون لە ڕوونەدانی هەر جۆرێكی هەستەوەری، یان كاردانەوەی خێرای نەخوارزاو، بەردەوامبە لەسەر وەرگرتنی دەنكی تایبەت بە خۆپاراستن لە كەمخوێنی، كە بۆ ئافرەتی دووگیان تەرخان دەكرێت، دڵنیابە لەوەی كە ژەمی دووەمی ڤاكسین لەكاتی خۆیدا وەربگریت. ئەگەر دوچاری كۆڤید19 بوویت، یان پشكنینی PCRپۆزەتیڤ دەركەوت، یانیش نیشانەی كۆرۆنات هەبوو، ئەوا پێویستە كە ڤاكسین دوابخرێت تا دكتۆرەكەت بڕیار لەسەر كاتی وەرگرتنی دەدات.

 

Top